هەڵکەوت زاهیر بەباشترین موسیکزانی جیهان هەڵبژێردرا
ئالان عومەر . نوچەنێت
هەڵکەوت زاهیر لە پێشبڕکێی IRU – ISTANBUL بەباشترین موزیکژەنی جیهان هەڵبژێردرا، لیژنەی سەرپەرشتیاریش بریاریدا خەرجی 35 بەرهەمی ئەو هونەرمەندەی کورد لە ئەستۆ بگرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئیلاف، لەناو پەنجا موسیکزان و هونەرمەندی جیهان، چوار هونەرمەند هەڵبژێردران و کاندیدکران بۆ بردنەوەی خەڵاتی IRU – ISTANBULی باشترین موسیکزانی جیهان لە ساڵی 2012، لەنێوان ئەو چوار موسیکزانەشدا هونەرمەندی ناوداری کورد هەڵکەوت زاهیر ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنا.
هەڵکەوت زاهیر کە ئیستا نیشتەجێی هەولێری پایتەختی کوردستانە، خوێندنی باڵای موسیکی لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواو کردوە، خاوەنی چەندان بەرهەمی جوانی هونەرییە و توانایەکی بەرزی هەیە لە دانانی ئاوازو ئامادەکردنی موسیکدا، بۆ ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندانی گۆرانی بێژ وەک ئاوازدانەر کاری کردووە، ئەوە جگە لەوەی ئامادەکاری موسیکی بۆ چەندین ئەلبومی شعری و فیلم و دراما لە ئەستۆ گرتووە. دوا بەرهەمی ئەو هونەرمەندەی کورد، بە ئاوازکردنی شعرە بەناوبانگەکەی محەمەد مەهدی جەواهیری”کوردستان ئەی نیشتمانی شۆرشگیران”ە بۆ هەنەرمەندی ناوداری سوری میادە حناوی، کە لەم ماوەیەدا ئەو بەرهەمە کاری وینەگرتنی لەلایەن دەرهینەر فادی حدادەوە بۆ ئەنجامدراوە لە ولاتی لوبنان.
دوای ئەوەی ئەو میوزیک ژەن و ئاوازدانەرە ناودارەی کورد، توانی لەناو 50 هونەرمەندی جیهاندا خەڵاتی پێشبرکێی IRU – ISTANBUL بەدەستبهێنێت و بە باشترین موسیک ژەنی جیهان لە ساڵی 2012 هەڵبژێردرا، لیژنەی سەرپەرشتیار بڕیاریدا ، خەرجی 35 بەرهەمی هەڵکەوت دابین بکەن. کە بریتین لە گۆرانی و موسیقاو دەنگ و لەنێوانیشیاندا 10 بەرهەم بەرهەمی دینی دەبێت.