پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی ئیسلامی رەخنە لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
نوچەنێت
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی، رەخنە لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێت، پەڕلەمانتارانی سەربەدەسەڵات هه‌وڵیان‌داوە زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر بودجه گه‌ر راست و مه‌نتقیش بونایه ره‌تبكه‌نه‌وه، په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش زۆرینه‌یان خه‌تێك دێنن به‌سه‌ر بودجه و خه‌ریكه له‌به‌ر ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌موو شتێك ره‌ت بكه‌نه‌وه.
د. ئەحمەد وەرتێ ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی پەڕلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی کردووە، نوسیویەتی”له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا له میانی گفتوگۆ‌و قسه‌كردن له سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2013 ی هه‌رێم كه زیاتر له 30 سه‌عات قسه‌كراو پتر له 90 ئه‌ندام قسه‌یان كرد، هه‌ست ده‌كرا كه موناقه‌شه‌و گفتوگۆكان ته‌واو بابه‌تی و زانستی و پیشه‌یی نه‌بوون”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی، رەخنە لەپەڕلەمانتارانی سەربە دەسەڵات دەگرێت و دەڵێت”ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی له لیستی كوردستانی زۆر به شان و باڵی حكومه‌ت و ده‌سكه‌وته‌كانی و لایه‌نه باش و ئیجابیه‌كانی بودجه‌دا هه‌ڵیان ئه‌دا كه زێده‌ڕۆیی زۆری تێدابوو و هه‌وڵیان ئه‌دا زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر بودجه گه‌ر راست و مه‌نتقیش بونایه ره‌تبكه‌نه‌وه‌و به‌دیوه باشه‌كه‌یدا بیبه‌ن، له كاتێكدا ئه‌ركی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌نییه بێت به شان و باڵی حكومه‌تدا هه‌ڵبدات و باسی چاكه‌كانی بكات، كه چاكه‌شی زۆره یاخود له بری وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه، به‌ڵكو وه‌زیره‌كان سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌كان وه‌رده‌گرن و دواتر خۆیان وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه‌و په‌رله‌مانتار ده‌بێ كه‌م و كوڕیه‌كانی بودجه ده‌ستنیشان بكات و موناقه‌شه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ی بودجه بكات”
.د. ئەحمەد وەرتێ بەهەمانشێوە رەخنەی لە ئەدای پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش هەیەو لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی”په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش زۆرینه‌یان خه‌تێك دێنن به‌سه‌ر بودجه و خه‌ریكه له‌به‌ر ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌موو شتێك ره‌ت بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ژماره‌ی هه‌ڵه‌ش ده‌وترێت و دوای روونبوونه‌وه‌ش هه‌ر سوورده‌بن له سه‌ر قسه‌كانیان، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی باسم كرد به شێوه‌یه‌كی گشتییه و له هه‌ردوولا هه‌یه پیشه‌ییانه‌و بابه‌تیانه گفتوگۆده‌كه‌ن”.
هەر بۆیەش داوا لەپەڕلەمانتاران دەکات، کە بەهۆی بروای حزبییەوە هەموو شتەکان بەرەش و سپی نەبینن, لە پەیەمەکەیدا روو لە هەردوو لایەنی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دەڵێت”هاوكاره به‌ڕێزه‌كانم په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، ته‌نیا یان ره‌ش یان سپی نییه‌و وا پێویست ده‌كات وه‌ك ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان كه سوێندمان خواردووه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بپارێزین و به دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌ین، وه با سیاسه‌ت و جه‌مسه‌ربه‌ندی وحیزبایه‌تی وامان لێنه‌كات ره‌ش به ره‌ش و سپی به سپی نه‌بینین”.
پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی ئیسلامی رەخنە لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەگرێت
0
Share.