پرسەنامە .. بۆ بەڕێز مامۆستا عەبدولستار مەجید

0
عەبدولستارپرسەنامە
برای زۆر ئازیزم مامۆستا عەبدولستار مەجید. ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی صه‌بریه،‌ دایکی بەڕێزتانم بیست.
زۆر دڵگران بووم بەبیستنی ئەو هەواڵە و داخ بارم کە نەمتوانی لە نزیکەوە هاوبەشی خەمتان بومایە و بەشداری پرسە و لە خزمەتی پرسەگێڕانی بەڕێزدا بومایە.
هیوادارم لەم بەناچاریی دورییەم لە ئێوەی ئازیز و دۆستانم ببورن، قبوڵی بکەن کە لەم دورییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم بنێرمە خزمەتان.
لەخوای گەورە داواکارم، ئارامی بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت رۆحی دایکی بەڕێزتان شاد بکات و بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی بکاتە نسیبی.
خوای دلۆڤان سەبوری خەمی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خانەوادە بەڕێزەکەتان بدات.
هاوبەشی خەمتانم
..
رزگار رەزا چوچانی
Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com