هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە تاکڕەوی نەوشیروان مستەفا نیگەرانن، نەوشیروان مستەفاش کۆبونەوە لە ژورەتاریکەکاندا سازدەکات
نوچەنێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رۆژنامەی ئاوێنە کەوتووە، بەهۆی تاکرەوی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەبریارداندا، هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەیە نیگەرانن و بەنیازن نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا بکەن، لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتی زانیاریەکانی کۆبونەوەکەی نێوان نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی تەنها لەنێوان خۆیان ماوەتەوەو بۆ هیچ لایەکیان نەدرکاندووە، ئەوەش لە کاتێکدا کە پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی بڵاونەکردنەوەی زانیاریەکانی کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی رەخنەی دەگرت و بە کۆبونەوەی ناو ژورەتاریکەکانیان ناودەبرد، پێیان وابوو کە پارتی و یەکێتی زانیاری لەهاوڵاتیانی کوردستان دەشارنەوە.
ئاوێنە
ناڕه‌زایی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌چه‌ند بڕیارێكی تاكڕه‌وانه‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م ناڕه‌زاییانه گه‌وره‌تر ده‌بن.
ماوه‌یه‌كه ناڕه‌زایی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه، ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه كه به‌شێكی به‌رچاوی هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی گرتوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌م ناڕه‌زاییه به‌و به‌شه له‌هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌ستپێده‌كات كه به”كادێره كۆنه‌كانی ناو یه‌كێتی” ناوده‌برێن‌و پێشتر به‌رپرسیارێتی دیاریان هه‌بوه له‌نێو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، كه به‌دوای دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی دیاریكراویان له‌نێو بزوتنه‌وه‌كه‌دا پێنه‌درا، یاخود ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی به‌ژماره‌یه‌كیان درا دواتر لێیان سه‌نرایه‌وه.
له‌قۆناغی دوه‌میشدا، ناڕه‌زایی زیاتر ئه‌و گه‌نجانه‌ی گرته‌وه كه له‌زنجیره كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان لێپرسراوانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانی گۆڕان (هه‌ر له‌سه‌ردانیكردنی هێرۆخان‌و مه‌لا به‌ختیار‌و دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه بۆ لای گۆڕان‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌سلێمانی تا ده‌گات به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشان)، توڕه‌و ناڕازی بون كه جگه له”كادێره كۆنه‌كانی یه‌كێتی” ناو گۆڕان هیچ هه‌ڵسوڕاوێكی گه‌نج به‌شداریی پێنه‌كرابو، له‌دیدی ئه‌وانه‌وه په‌راوێزكردنی رۆڵی ئه‌وان‌و نادیده‌گرتنیان بو له‌مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دو لایه‌نه‌دا، به‌مه‌رجێك به‌هۆی ناكۆكی نێوانیانه‌وه زۆرترین گرفت‌و كێشه‌و ئازاردانیان تووش ببو.
له‌قۆناغی سێهه‌میشدا، پێكهێنانی “جڤات”ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، “كادێره كۆنه‌كانی یه‌كێتی”و چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی نوێی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌شی بێزار‌و نیگه‌ران كرد، كه چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی دیار‌و كارای ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌روه‌ها ژنانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و “جڤات”ه راگیران (هه‌رچه‌نده شوێن بۆ ژنان دانراوه) كه به”كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان” داده‌نرێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هیچ جۆره به‌رپرسیارێتییه‌كیان نه‌بوه‌و جڤاته‌كه‌ش به‌پێی به‌رپرسیارێتی ژور‌و هه‌ڵبژاردنی باژێروانه‌كان پێكهێنراوه.
ره‌نگه كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فاش، قۆناغێكی دیكه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ناڕه‌زاییانه بێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هه‌ڵسوڕاوه هه‌ره دیار‌و ته‌نانه‌ت نزیكه‌كانی خودی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌ك هه‌ر بانگ نه‌كراون بۆ به‌شدار بون له‌و كۆبونه‌وه‌یه، به‌ڵكو هه‌ر پێشتریش له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرس‌و راوێژیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه بیستویانه كه كۆبونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌لای به‌شێكی دیاری هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان به به‌نادیده گرتنی رۆڵی ئه‌وان‌و بڕیاری تاكڕه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا لێكده‌درێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چه‌ند گروپ‌و كه‌سایه‌تی دیار‌و هه‌ڵسوڕاوی كارای جیا جیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆزییان‌و بڕوا هێنانیانه‌وه به‌پره‌نسیبه دیموكراتییه‌كان‌و دامه‌زراندنی حیزبێك كه هاوشێوه‌ی حیزبه ته‌قلیدییه‌كانی كوردستان نه‌بێت به نیازن نامه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێز ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن‌و ئاگاداری بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له‌بڕیاره تاكڕه‌وه‌كانی ناڕازین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه ئێستا ناڕه‌زاییه‌كانی ناو گۆڕان خه‌ڵكانێ زۆری نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی (به‌كۆن‌و نوێوه) گرتۆته‌وه، هه‌موشیان له‌دڵسۆزییانه‌وه‌یه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتیدا نییه، هه‌مویان سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فایان پێ قبوڵه‌و پشتگیریشی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌یان پرنسیپه‌كانه‌و زۆرێكیشیان به‌ته‌مای هیچ پۆستێك نین له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌ڵام نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه گۆڕانیش به‌ده‌ردی یه‌كێتی‌و حیزبه‌كانی تری كوردستان بچێت‌و له‌ده‌ست یه‌ك كه‌سدا كۆبێته‌وه‌و كاری به‌كۆمه‌ڵ پیاده نه‌كرێت.
لەلایەکی ترەوە لەهەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتیدا هاتووە.
جه‌لال تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌دووقۆڵی‌و به‌بێ به‌شداری به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و گۆڕان گفتوگۆیان كرد‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شیان بۆ ئاشكرا نه‌كردوون، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی تاوتوێی رێككه‌وتنه‌كانی پێشتر‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدایان كردووه.
دووشه‌ممه 3/12، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی، به‌یاوه‌ر به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێر‌و مولازم عومه‌ر سه‌ركرده‌ی دێرینی یه‌كێتی، سه‌ردانی ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ی كرد له‌سلێمانی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌كاتژمێرێك به‌دووقۆڵی گفتوگۆیان كرد‌و به‌بێ هیچ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هاوڵاتی په‌پوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی‌و گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شدارییان پێنه‌كرابوو، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گفوگۆكانی نێوان تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسی زنجیره‌یه‌ك چاكسازییان له‌ناوخۆی هه‌رێم كردووه‌و جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و خاڵانه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتریاندا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
24/9ی ئه‌مساڵ، وه‌فدی باڵای یه‌كێتی‌و گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا رێككه‌وتن ده‌ستوور‌و ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه هه‌مواربكرێنه‌وه‌و سیستمی حوكمڕانی هه‌رێم به‌په‌رله‌مانی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
به‌پێی به‌لاغی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه كه دوێنێ دووشه‌ممه سایتی سبه‌ی –سه‌ر به‌گۆڕان-بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رباره‌ی “مه‌سه‌له گرنگ‌و هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی‌و ئه‌منی له‌عێراق‌و هه‌رێم” گفتوگۆیان كردووه‌و تاوتوێی هه‌ڵوێستی هێزه سیاسیه‌كانیان كردووه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ئارادایه.
هه‌روه‌ها هاتووه “تاوتوێكردنی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حیزب كراوه له‌به‌ر رۆشنایی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پێشتر… به‌بایه‌خه‌وه باس له‌هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرا به‌ئامانجی سه‌رخستنی چاكسازی”.
هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه، تاڵه‌بانی له‌سلێمانی پێشوازی له‌محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو وه‌فدێكی باڵای یاوه‌ری كرد.
مه‌ولود باوه‌موراد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، به‌هاوڵاتی وت “سه‌ردانه‌كه دۆستان بووه‌و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه بۆ سه‌ردانێكی مام جه‌لال‌و به‌گشتیش بارودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێكراوه”.