بارزانی بۆ دەزگا پەیوەنددارەکان و خەڵکی کوردستان : روبەڕوبووی ئەو توندوتیژیانە ببنەوە كە دژ بە ئافرەت دەكرێ

0

بارزانی بۆ دەزگا پەیوەنددارەکان و خەڵکی کوردستان : روبەڕوبووی ئەو توندوتیژیانە ببنەوە كە دژ بە ئافرەت دەكرێ

نوچەنێت

لەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندتیژی لەدژی ئافرەت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی توندوتیژی لەدژی ژنان لەهەرێمی کوردستاندا جێگەی نیگەرانی زۆرن، داوا لەهەموو خەڵکی کوردستان و دەزگا پەیوەنددارەکان دەکات، کار بۆ باشترکردنی رەوشی ئافرەتان بکەن.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەت نوسیویەتی” داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و ناوەندە هزری و میدیایی و رۆشنبیرییەكانى كوردستان دەكەم، بە جددی كار بۆ باشتربوونی دۆخی ئافرەت لە كۆمەڵگە بكەن و، روبەڕوبووی ئەو توندوتیژیانە ببنەوە كە دژ بە ئافرەت دەكرێ”. بارزانی داوا دەکات بەدوای هۆکارەکانی بەرزبونەوەی رێژەی توندوتیژیدا بگەڕێن، چونکە وەک رایگەیاندووە”ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان مایەی نيگەرانییەكی زۆرن، پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بكرێ و هۆكارەكانی بدۆزرێنەوە”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو دیاردەیە وەک دیاردەیەکی نامۆ بەکورد ناودەبات و لەپەیامەکەیدا نوسیویەتی”توندوتیژی دژی ئافرەت لە كۆمەڵگەی كوردیدا شتێكی نامۆیە، ئافرەتی كوردی لەنێو گەلەكەیدا هەردەم جێگەی ڕێز بووە. بەو هیوایەی كۆمەڵگاكەمان بگاتە قۆناغێك تێیدا ئافرەت بتوانێ گەشە بە كەسایەتیی خۆی بدات و، خاوەنی چارەنووس و ئیرادەی خۆی بێت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com