تەنیا محەمەد : سەراب

0

تەنیا محەمەد : سەراب

هەنوکە بەدوای خۆمدا دەگەڕێم
تاوەکوو تۆی پێ بدۆزمەوە
من سەرم پڕە لە بیرەوەری بەجێهێشتن و
شکانی هەموو ئەو وردە ماچانەی لەلێو ترازان و
هیچ کوێیان پێ ماچ نەکرا !
بێزاربوم لەوهەموو بەیەک نەگەیشتنە
تاقەت پڕوکێنە
ماندوو بوم لەسەیرکردنی تەواوی ئەو کچانەی
کەهیچیان لەتۆ ناچن !
ئەو هەموو پیاسەکردنە بێزارکەرو بێتۆیانە
هەنگاوەکانی کوشتوم و
سێبەرەکەمی شڵەژاندووە
مەگەر بەس خوا بزانێ بەڕۆیشتنت چۆن شکام
چۆن بوومە ئەو ئازارە گەورەی
کە خەڵک پێیان وایە ئەفسانەیە
تۆ لەکوێی ؟ ئەی نەهامەتی دوێنێ و
ئێستای وردوو خاشبوونی من !
تەواوی هەستە شکاوەکانم
چاوەڕێی موحیبەتی دەستەکانت
کۆیان بکەیتەوە
بیرت ماوە بەر لەسڵاو هەموو کاتێک دەتگوت :
( هەموو خۆشیەکانی دنیام بۆتۆ دەوێت ؟)
ئەی کەتۆ هەموو خۆشیەکانی ژیانی من بویت
بۆ لەچەشنی نەرمی هەوا هاتی و
لەچەشنی پروشەی بەفر بەر لەسڵاو ماڵئاوایت کردوو
بویتە ئەو سەرابەی تا دەهاتم ون دەبویت !
ئازیزێ
من تەلار و شاخێکی کۆن نەبووم
سەراپام بـێبەزەیانە داڕمێ
دەزانی ڕۆیشتنت جێهێشتنت
ورد ورد کوشتمی ؟!
ئەگەر دەزانی بگەڕێوە
ئەگەرنا چاوەڕێ دەبم تادەزانی !

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com