هەستیار ڕەزا : قەدەر

0
هەستیار ڕەزا : قەدەر
خۆشەویستم
ئەبێ ڕابیین بەرگەی دووری
یەکتر بگرین
دەنا ئازیز هەموو شەوێ
بەیادی ڕۆژانی پێشوو
نەوەک جاری سەت جار ئەمرین
ئەبێ ڕابێین بۆ لەمەولا
بێ یەکتری بەسەر بەرین
بێ وتنی ووشەی شەو شاد
سەرمان بخەیەنە سەر سەرین
ئەبێ ڕابێین
ئیتر نەتوانی پێم بێژی:
بەیانیت باش جەرگ و دڵم
بەیانیت باش ئەی ئەوکەسەی بڵێی:بمرە
یەکسەر ئەمرم
ئەبێ ڕابێین ئیتر نەیەم بۆ جێ ژوانت
ئیتر هیچ پرسم پێنەکەی
بۆ کڕینی شتەکانت
ئیتر ناڵێی ڕیگە ئەدەی بچمە دەرێ
ڕێگە ئەدەی
بچم بۆ فڵان میوانی
چیت لاجوانە و چی حەزدەکەی
تەنها بێژە:
بۆتە پۆشم بۆ بەیانی .!
ئەبێ ڕابێین
ئیتر وەک جاران نەت بینم
ئیتر وەکو ڕۆژانی زوو
هێندە زوو زوو
پڕجەکانت دانەهینم
خۆ ئەشزانم ئەم دابڕان و دوریە
خەتای کەسمانی تیانیە
بەڵام ئیتر ئەبێ ڕابێین
لەگەڵ هەموو ئەو ئازارە
ئیتر بێ یەک پیاسە بکەین بەناو شارا
ئەبێ ڕابێین ئیتر بۆ گرتنی وێنەش
نەتوانی لەلام ڕاوەستی
ئیتر نەتوانی وەک جاران
بانگم بکەی بڵێی (هەستی)
ئیتر ئەشبێ بۆ لەمەولا
لەتەنیشت یەک
دانەنیشین لەناو پۆلا
بە خوا ئازیز ئەبی ڕابێی بێ من بژی
ئیتر نازیشت نەکێشم
هەموو ڕۆژێک لەسەر کاغەز
نەخشەی خانووی داهاتوومان
بۆت نەکێشم .!
ئیتر نەما یادی جاران
شادی و خۆشی
دەست گرتن و
سەرلەسە شانی ئێواران
پیاسە و گەڕان ، چوون بۆ ژووان
هەدیەی ڕۆژی لەدایک بوون
قسەی نەرم و پڕ لەعەشقی نیوە شەوان
بۆیەک مردن بۆیەک ژیان .
بە خوا دڵم ، هیچیان نەمان
هەمووی بەبای پایز ڕۆی
بەڵام تکادەکەم ئازیز خەفەت نەخۆی
تۆش وەک من بی
هەروا لەسەر خۆ و هێمن بی
دڵنیابە
هیچ کاری نیە نەسازێ
ئەم دابڕانە ناوەختەش
خۆ ئێمە نین , تەنها و تەنها
ئەم ژیانە پڕ لەژانە
وا ئەخوازـــێ
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com