هێمن بابان : بەس ئەمجارە بتبینمەوە

0
هێمن بابان : بەس ئەمجارە بتبینمەوە
 گەر ئەمجارە بتبینمەوە
رێی ژوانم گوڵڕێژ دەکەم
دەست لە ملی شادی دەکەم
بۆ بەردەمی هیواکانم چۆک دادەدەم
یەک یەک هەنییان ماچ دەکەم
ئاخر گوڵم
خونچەی دڵم
خۆ دەتوانم
دڵەی بێنازی پڕ گڕم..
دەربێنم و
لە ژێر پێتا سەری بڕم..
خۆ دەتوانم ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەت
بەسەر شانا بۆ ڕاگرم..
دەسا ئەتۆش وەرە لام و
دەبا تاوێ لە ئامێزت ئارامگرم..
جا ئەو کاتە چەندە خۆشە
لە باوەشی گەرمی تۆدا
گەر بشمرم..
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com