هونەرمەندەکە دوای گیرانی بە 7 کیلۆ هێرۆینەوە لە زیندان رایکرد و لە کەرکوکە!

0


دوای ئەوەی 7 کیلۆ هێرۆینی پێگیرا لە گواستنەوەدا لە سویدەوە بۆ نەرویج، دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام دوای هەوڵێکی ویستانە لە دەست پۆلیسی نەرویج ڕایکرد و ئێستە بە ئازادانە لە کوردستان دەژی..
سامان نوری تەمەن 23 ساڵ گۆرانیبێژی ئاهەنگ و هونەرمەند کە لە وڵاتی نەرویج دەژیا بۆ ماوەی 12 ساڵ دوای ئەوەی لە ساڵی پاردا بەڵێنێکی لەگەڵ پیلیسی نەرویج پرکردەوە کە چیتر ئەوکارانە بکات بە شێوەیەکی نامرۆڤانە سزا دەدرێت و سامان وتی
من هاوکاری پۆلیسم کرد بۆ دەرخستنی هەموو ڕاستییەکان، لەبەر ئەوەش شەنسێکی گەورەیان داپێم بۆ ئەوەی جارێکی تر ئازاد بم، بەڵام لەدوای ئەوەی بەڵێنێکم پڕکردەوە و بەڵێنیان پێدام کە لە بەندیخانەدا بتوانم خۆشەویستەکەم ببینم بەڵام ڕاستیان لەگەڵ نەکردم سامان باسی کردت بۆمان کاتێک لە کەرکوکی کوردستان بوو..
دوو ڕۆژ پێش سەری ساڵ (پار) ساماندەستی بەسەردا گیرا کاتێک میوانی هاوڕێیەکی بوو لە شارێک لە سارەکانی نەرویج بەناوی Bærum, بەدڵنییایەوە من زۆر ئەترسام کاتێک لە دەست پۆلیس ڕام کرت، بەڵام هیچ ڕێگایەکی ترم نەبوو،من ئەمزانی کە لە سجنا دەکوژرام و ژیانم ئەبووە جەهەنم. وە ئەوکەسانەشی کە کارم لەگەڵ کردوون تەماتەیان فڕۆشتووە نەک هێرۆین! سامان بە درێژی بۆی باسکردین
بەدڵنیایەوە ئەگەڕێمەوە
سامان نوری زۆر بە ڕاشکاواندە بە حومەتی نەرویجی وت کە من بە دڵنیاییەوە گەرەنتیتان دەدەمێ کە دەگەڕیمەوە نەرویج هەرڕۆژێک بێت، وە من ڕێز زۆر لە پۆلیسی نەرویج و یاساکانیان دەگرم، بەڵام بەداخەوە هیچ ڕێگایەکی ترم نەبوو وە من خۆشم ئامادە نەکردوو بۆ ئەو کارەی کە کردم.
(منیش ئەڵێم بەدڵنیاییەوە ئەگەڕێیتەوە بۆ نەرویج، بەڵام بە دەست بەسەراگیراوت)
بەڵام سامان زۆر بە تەڵخی ئەیەوێت خۆی بدات بەدەستەوە کە قاچاخچی گواستنەوەی هێرۆین بووە و وتی کە من زۆرترین ئاهەنگم گێڕاوە لە وڵاتە سکاندەناڤییەکاندا ئەوییش بەهۆی کچێکەوە بوو کە خۆشم ویشیت و لەبەر ئەویش بوو کە بوم بە هونەرمەند بەڵام لە دوای 3 ساڵ خۆشەویستەکەمم لەدەست دا
وە سامان ئەوەشی ڕونکردەوە کە سامان 200000 تاکوو 300000 کرۆنی لەدەست داوە لەدوای گیرانی ئەو 7 کیلۆ هێرۆینە
بەم جۆرە ڕام کرت
دوای ئەوەی مامی سامان کۆچی دوای ئەکات لە وڵاتی سوید، داوا دەکات کە بیبەن بۆ سوید بۆ ئەوەی لە کاتی ناشتنەکەیدا ئامادەبێت، بەڵام کاتێک ئەیەوێت بچێت بۆ WC بەبێ هیچ پلانێک ڕێگەیەکی بۆ خۆش دەبێت و را دەکات، وە سامان لە زاری خۆیەوە وتی کە ئەو شەوە کاری من تەنها ڕاکردن بووە وە بەچاوی خۆم بینیم کە چەندنین پۆلیس بە سەگەوە بە چواردەوری ماڵەکەدا بۆ من دەگەڕان کاتێک من لە دارستانەکەدا خۆم حەشار دابوو،،
سامان دوای ڕاکردنی لە ماوەیەکی کورتدا خۆی دەگەیەنێتە وڵاتی سوید و لەوێ بە نرخی 40،000 کرۆن پاسپۆرتێکی ساختە بۆ خۆی دەستەبەر دەکات و پاشان دەکەوێتە ڕێ بۆ دانیمارک و پاشان تاکوو پاریس درێژە بە سەفەرەکەی دەکات و لەوێشەوە بەرەو ئاسەن و تورکیا پاشان کوردستان.
وە بەو جۆرە سامان لە 10 ساڵ زیندانی خۆی ڕزگار کردوو ئێستە لەشاری کەرکوک بە ئازادانە دەژی

نمونەیەک لە کارەکانی سامان

پێشەوا هەڵەبجەیی

http://www.vg.no/nyheter/innenriks/artikkel.php?artid=10083038

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com