ئه‌مریكا به‌ 20 ملیۆن دۆلار هاوكاریى عێراق ده‌كات

0

نوچه‌نێت

باڵیوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا شەوی رابردوو ڕایگەیاند ئەمریکا ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوزی بەغدا تەرخان کردووە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی كه‌ناڵى” العربیه”، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامه‌یەکدا ڕایگەیاند، ئەو یارمەتییە دابینکردنی بودجەی تیمێک لە ئەندازەیارانی ئاوەدانی بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە سەبارەت بە خاڵەکانی چوونە ناو ناوچەی سەوز و پلانداڕشتن بۆ دروستکردنی دەروازەی نوێ بۆ ئەو ناوچەیە لە خۆ دەگرێ.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە عمید “جان تایکرت”، ئەفسەری باڵای کاروباری بەرگری لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە تیمی هەڵسەنگاندن پێشکەشی لیوا ڕکن حەمید مەهدی ئەلزەهیری، فەرماندەی لەشکەری تایبەتی بەرپرسی ئاسایشی بەشی نێودەوڵەتی ناوچەی سەوز کردووە.

پەرەپێدان بە هاوکارییەکان

بەپێێ بەیاننامه‌کەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، “ئەو یارمەتییە داراییە نیشاندەری دەستکەوتێکی گرنگی ترە بۆ پەسندکردنی ئەو پرۆژانەی کە بە شێوەی هاوکاری هاوبەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی ناوچەی نێودەوڵەتی بەغدا و دابینکردنی ئاسایشی بنکەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێن”.

لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوودا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پشتڕاستی کردەوە کە واشنتۆن خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بواری یارمەتیدان و پشتیوانیکردن لە سوپای عێراق بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣٠ زرێپۆشی ڕادەستی سوپای عێراق کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بە هەوڵەکان بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە بەغدا واتە ئەو شوێنەی کە زۆرێک لە باڵوێزخانەکانی تێدا هەڵکوەتوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئێران تاوانبار دەکات بەوەی مووشەک بە بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا، ناوچەی سەوز و دامەزراوە سەربازییەکانی تر لە عێراقەوە دەنەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com