نوچه‌نێت
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه چه‌ندان فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیى عێراق روویان له سنوورى سووریا كردووه، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بووه، كه ده‌یه‌وێ كۆنتڕۆڵى ته‌واوى سنوورى سووریا بكات.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزێكى زۆر ره‌وانه‌ى سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا كراون و چه‌ندان فه‌رمانده‌ى باڵایش ره‌وانه‌ى سه‌ر سنوور كراون. بۆئه‌وه‌ى سه‌رپه‌شتى كۆنتڕۆڵكردنى سنوورى عێراق و سووریا بكه‌ن.
یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، له‌دیوى سووریا هیچ هێزێكى فه‌رمى حكوومه‌تى سووریا نییه، بۆیه ناوه‌چه‌كه بووه‌ته پانتاییه‌ك بۆ جموجۆڵى گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كان.
هێزه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێ به ته‌واوى كۆنتڕۆڵى سنوورى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن.
پێشتر هێزه عێراقییه‌كان هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به “هه‌سه‌ده” و هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووریا دروست كردووه.