نوچه‌نێت
ئه‌مریكا عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى خسته لیستى تیرۆره‌وه كه پێشتر ئه‌میندارى گشتى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى بوو، ئێستایش سوپاسالارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، عه‌بدولعه‌زیز مه‌لا مجیریش محمه‌داوى ده‌خرێته لیستى جیهانى تیرۆره‌وه، به بڕیارى جێبه‌جێكردنى 13224 .
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ى داوه كه محه‌مه‌داوى پێشتر ئه‌میندارى گشتى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى بووه و ئه‌م رێكخراوه‌یش پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ناسراوه.
جگه له‌مه‌یش كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا به‌رپرسه له ته‌قینه‌وه و هێرشه مووشه‌كییه‌كان و دزینى سامانى ده‌وڵه‌ت و رفاندن و كوشتن و ئازاردانى خۆپێشانده‌ران و چاڵاكوانان.
سزادانى محه‌مه‌داوى شه‌ش رۆژى دواى سزادانى فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كه رۆژى هه‌ینى رابردوو وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنرا.