ماری موکریانی : پرسیار مەکە !

0
 ماری موکریانی : پرسیار مەکە !

لێم مەپرسە حاڵم چۆنە
لە دووریت مات و زەبوونە
تۆ کە دڵی منت بردووە
ژینی بە بێ دڵ چەتوونە

داوا مەکە پێ بکەنـــــــــــــم
سووتا وجوود و بەدەنـــــــــم
ســەری ڕەشم وا سپی بوو
ڕوو لە کۆتایە تەمەنـــــــــــم

وامــــزانی ئیتر پێکەوە
دەژین هەتاکوو کۆتایی
نەمزانی بە جێم دەهێڵی
لێم دەکەی تۆ ماڵئاوایی

ئێستا کە ڕۆییشتی بڕۆ
ئــــیتر ئاوڕیش مەدەوە
تـــــــەنیا داوایەکم هەیە
دڵــــــــــی دزراوم بدەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com