سەلمان زەلەڕەشی : سڵاو بۆ پیشمەرگە

0
سەلمان زەلەڕەشی : سڵاو بۆ پیشمەرگە
لە مەغریبێکی پایزاندا…
باران تۆزی زەوی ئەشۆردەوە..
گەڵا زکری ئێوارانی دەکرد..
شنە با بێدەنگی شەقامی شکاندبوو
بولبول سروودی سەبەستی ئەچڕی..
زەوی هەناسەی بارانی هەڵدەمژی
وەک بلێ عەیامێکە نەگەشتۆتە خزمەتی..
لە هەمووی جوانتر بلێن چی بێت؟
چێژاونەکان پڕ بوون پڕ،لە ئاشق
لەو دیمەنەش ناوازەتر،
کوڕێـــک
تاجە گوڵینەی ئەنایە سەر شازادەکەی
لەوەش سەرنج ڕاکێشتر،
کچێک
گۆرانی “پایز”ی بۆ پاشاکەی ئەگووت..
لە هەردووکیان بەسەرنج تر..
“پێشمەرگە”یەک
شــــــــەڕی بۆ ئاشتی ئەکرد.!
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com