سیڤــەر بـاپیـر : چیرۆکی مـــــاچێک

0

سیڤــەر بـاپیـر : چیرۆکی مـــــاچێک

یەکەم ماچی
جێژوانی تۆم لە یادە و
نیگای شەرمت
لەناو ژووی چاوەکانم هەڵواسراوە..
سۆزی دەنگت
سروودێکی پڕ لە عەشقە و
تاکو ئێستا نەوتراوە..
لە یادمە یەکەم شانۆی
تێپەڕینی کاتژمێر و
ڕاوەستانی عومری گەنجی..
یەکەمین دروێنەی ماچ و
ڕەشبینیم لە بەری ڕەنجی..
دوای چەند ساڵێک
ئێستاش تەزووی ئەو ماچەی تۆ
دەور ئەدا لەناو جەستەم..
ئێستاکەش هەر وەکو ئەوسا
سەرمەسترم لە شەراب و
نغرۆی شەپۆڵی ئەو هەستەم ..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com