هاوار تەیب : کوشتنی ئومێد
كه مردم
بڵێ: ماڵئاوا ئه‌ی پیاوێك له قه‌ره‌باڵغیی و
چۆڵه‌وانییه‌ك له نهێنیی مه‌رگ.…
بڵێ:
ئه‌ی دێوانهترین سه‌رچۆپی عیشق
ئه‌ی پاكترین سهرکەشیی.
ئه‌ی ”نووری ئیمان”،
سڵاو..
سڵاوی دوای بێ ئومێدیی و
شۆڕبوونه‌وه بۆ دواوه..
تێبگه كه‌لاوه‌كانی مۆدێرنه
پڕ پڕن له ورده شكان
پڕن له لافاوی بێ ئومێدیی.
مۆدێرنه
ده‌ریایه‌كه
له‌سه‌ر پشتی مه‌رگ و
رووناكییه‌كه له‌سه‌ر پشتی تاریکیی..
خۆخواردنه‌وه‌ی دوای جه‌نگ و
کوشتنی ئومێده…
مردنێكی له‌سه‌رخۆیه.
هاوڕێ..
زه‌وی به‌قه‌د گه‌وره‌یی
پڕه له نائومێدیی
وه‌ك خڕی
پڕه له بێباکیی..
وه‌ك ئاو پڕه له كوشتنی ئه‌ڵماس..
وەك جەنگ پڕە لە کوشتنی هیوا،
پڕە لە شەکەتیی و
شکاندنی پەنجەرەکان
بڕینی هەموو سنوورەکانی ژیان و
ئاوەدانکردنەوە ماڵی تەنیایی.