دانا سنجاوی : تۆ پرچی خۆت کەزی مەکە
کە وا دەکەی..
وەکو پرچت ،
ئاڵۆز دەبن خەونەکانم !
کە وا دەکەی ، دڵ تەنگ دەبم
لێک زویر دەبن ، جەستەو گیانم !
تۆ وامەکە
سەیری ئەم خووە تاڵەکە
فێرم دڵ لای خۆم دانەنێم
فێرم دڵم جێبێڵم لات..
خۆم ڕادەستی دڵت دەکەم
کە ناشزانم بۆ کوێم دەبات ..!