خۆهانسۆن به‌هۆی شۆن ریان رینۆلدز له‌بیرده‌كات

0

خۆهانسۆن به‌هۆی شۆن ریان رینۆلدز له‌بیرده‌كات

نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان
ئه‌كته‌ری سینه‌مایی سكارلێت جۆهانسۆن، ئێستا هاوسه‌ری پێشووی له‌بیركردووه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ شۆن بن.
له‌گۆڤاری (ئاس)ی ئه‌مریكی بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سكارلێت 26 ساڵ، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ شۆن بن 50ساڵه‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌ره‌تای مانگی مارس به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك چه‌ند رۆژێكیان به‌سه‌ربردووه‌، ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره‌ له‌ ئۆتێلێك بوونه‌ كه‌ شه‌وی به‌ 3.860 دۆلاره‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ جۆهانسۆن ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن كه‌ جۆهانسۆن ئێستا دڵی زۆر خۆشه‌ به‌و په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌ی له‌گه‌ڵ شۆن بن.
جۆهانسۆن ساڵی رابردوو له‌ ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ریان رینۆلدز 35ساڵ جیابووته‌وه‌ پاش دوو  ساڵ له‌هاوسه‌رگیریان، له‌كاتێدا شۆن به‌هه‌مان شێوه‌ ساڵی رابردوو پاش 15 ساڵ له‌هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر به‌ناوبانگی ئه‌مریكی رۆبین رایت لێك جیابوونه‌وه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com