بروسک سەلاح : نزای مانگ
كه مانگ
له‌ئاسمان وون ئه‌بی
خه‌ڵكانێ زۆر له‌سه‌ر زه‌وی
به‌په‌رۆشي ته‌قوا ئه‌که‌ن
شه‌و تابه‌يان له‌سه‌ر به‌رماڵ
نزا ئه‌که‌ن
به‌ئومێدن
جارێكي تر بگه‌شێته‌و؟
كه ئه‌زانێ
چه‌ن له‌دڵا خۆشه‌ويسته
دوای چه‌ند ساتێ
خۆي به‌هـێمني دێته‌وه!!،،
وه‌لێ ئه‌ي شۆخ ؟؟
تۆ ساڵانێكه‌لێم وونی
نه‌به دوعا‌و پارانه
به سوجده‌و چه‌مانه‌وه
نه‌له ئاسمان نه‌له زه‌وی
ته‌نيا جارێ نه هـه‌ڵديی
نه ده‌ر ئه‌كه‌وی!!…