سەلیم جەمال : ئاوپرژێن

0
سەلیم جەمال : ئاوپرژێن
هاوێنە هەوارە کۆشی تۆ
وەک مناڵێ لە چلەی هاوين
ڕاچەنیم لە شرينى هۆشی تۆ
بۆ ئاوپرژێن!
گەرمی لەشم کرد بە بیانوو
تاو تاو لێم نزیک بوویتەوە
خەمی ڕەشم کرد بە بیانوو
لە ئامێزی ڕۆژگار،
بۆ حەزی ئازادی
دەستمان کرد بە ئاوپرژێن
هەستمان کرد بە تاووروژێن!
ئاوپرژێن ..
چون دیدەی قەمەر
هەستی تۆو
گۆی مەمکتی
بە دیار خستووە
تیشکی خۆر
خۆری بەیان
ڕوخسارتى
بە بەهار چواندووە
لينج،لینجی لێوانت
دۆندرمەی سەرزارە،
سەرزارو لێوی
چون هومێدی
باخى وشك بوومە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com