زیرەک خۆشناو : ئێوارە خەیاڵ

0

زیرەک خۆشناو : ئێوارە خەیاڵ

کە نوســاندم لە خـەیــاڵ دا لــێو بە لـــێو
سەراپا بەرگی سەوز بوو دەشـت و کــێو
با بە دەمــجی هــەر بمــێــنێ لێــو بە لێـو
تا نــەســوتـێین بەبــێی یەکـتر نێو بە نێو
لە سینەمدا بەخورپە ترپە ئەدا دڵ بۆ دڵ
بولبولە نا ئارامە هەڵدەفڕێـتن چڵ بۆ چـڵ
لەویساڵی ئاوازبێژە خەم لابەرە دڵ بۆ دڵ
بەهاری شادە هەڵدەپشـکوێ گوڵ بۆ گوڵ
ئێوارەیە دڵ دەیگرێ مەیلی سەودا ســەر
کڕنووش دەبا گوڵ تابنوسێ سەر بە سـەر
گەر نەیگاتێ دڵ بێ لانـەیــە و دەر بە دەر
وەک دێوانە دەگرێ ڕێــگای دەشـت و دەر

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com