دڵشاد تاقانە : له‌وساته‌وه
له‌وساته‌وه که دوورم لێت
شیعرم گۆرانیت بۆ ده‌ڵێت
ئاوازداره هه‌ست ژه‌نیاره
شیرینکاره له‌بۆت ده‌دوێت
له‌وساته‌وه خۆشتم ده‌وێت
چاوم بۆ خه‌ونت ده‌خه‌وێت
یاده‌کانت سه‌رخه‌وشکێنه
به‌حه‌یرانا بۆخۆی ده‌نوێت
له‌وساته‌وه وام له‌سه‌رڕێت
خاکی دڵم که‌وته به‌رپێت
ئاڵا و شکۆی داگیرکاریت
له‌به‌رزیه هه‌رله‌خۆت دێت
له‌وساته‌وه سۆزم دا پێت
له‌عه‌شقتا بووم شێت و وێت
مۆمی دڵه‌که‌م خۆسوتێنه
تۆبه ناکا هه‌رتۆی ده‌وێت