ئاکار ئەنوەر : ڕازی دڵ

0
ئاکار ئەنوەر : ڕازی دڵ
لەم شەوی هیجرانە بێ یار
کێوی خەم بەر قوڵنگی تار
بەر نەفرەت و عـەزابی شار
ئەدەم لەپای ژینی وەک مار
 
لەسەر لــــقی هـــەموو دارێ
لە تـــۆڵەی هــەموو ئازارێ
لێی ئەنـــــــوسم بۆ نازدارێ
یــــــاڕەب مەرگم بــۆ ببارێ
 
دەستی هیچ سۆزێ نەمگاتێ
گریان لێم بێت بە ساباتێ
وەک گـەدایەک،خوا بمداتێ
یاڕەب دوا کۆچ زوو بمگاتێ
 
خونچە کـە دی گوڵی ژاکاو
بۆ تاریکی دەرکەو تاو تاو
خیــــــانەتی کرد لە هەتاو
بەخشی بەمن ژینی فەوتاو
 
شەونم نەکەوتە سەر گەڵام
ژەنگی کـرد دڵی وەک پۆڵام
ئێستایش هەرلەو بۆڵەبۆڵام
دووربێت لەمەینەتی وبەڵام
 
لە وەرزی دڵ ڕفـــــــــێنــی دڵ
لەسەر دارئەم چڵ بۆئەو چڵ
هەرگیزلەمەرگ نەمکردوە سڵ
لەگەڵ خۆی بمبات بۆ ژێرگڵ
 
ئەمەیە ڕووی ڕاســـتی ژیـنم
خاوەن هەستی بێ پەرژیـنم
تێــکەڵ بە خــاکی بێ ژیـنم
نیشتگەی سـەحرا و کەژیـنم

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com