شوان شەفیق : کە هاتیت
گه‌ڵاكان باوه‌شیان كرده‌وه به لقه‌كاندا
ته‌مه‌ن چرۆی كرده‌وه
گژوگیا نه‌شونمای كرد
له‌م بێ چێژییه‌ی ژیاندا
تام بۆ میوه‌كان گه‌رایه‌وه
كه هاتیت
بناره‌كان به‌رگی پایزیان فرێدا
به گوڵاڵه سووره و نێرگز خۆیان رازانده‌وه
په‌لكه زێرینه‌ی خۆشه‌ویستی
له ئاسمانی عاشقاندا ده‌ركه‌وته‌وه
كه هاتیت
كانیاوه‌كان به ئاوازی با
سه‌هۆڵبه‌ندانی بێده‌نگیان شكاند و
له نێوان دوو لێودا ته‌قینه‌وه
كه هاتیت
كاسه‌ی مه‌یخانه‌كان پڕ كرایه‌وه
مرۆڤه‌كانیش
به ده‌م سه‌ماوه بێ هۆش بوون
ماچ ده‌به‌خشرایه‌وه
كه هاتیت چیت كرد ؟
زه‌وی بووژایه‌وه
ئاسمان ماڵئاوایی له هه‌وره ڕه‌شپۆشه‌كان كرد
جریوه بۆ پاسارییه‌كان گه‌رایه‌وه
كه هاتیت ده‌رگای فیراق داخرا
خۆشه‌ویستی گه‌رایه‌وه