شەعبان جاسم : مردنی من لە خەودا
له مامۆستایه‌كی ده‌رونناسیم پرسی
كه‌یی ده‌مرم . . . . له كوێ ده‌مرم،
وتی: له شه‌ودا . . . له نزیك په‌رستگایه‌ك
لاشه‌كه‌ت له سه‌ر تاته‌ی نێو عه‌وشی
په‌رستگاكه ڕاده‌كشێنرێ،
ده‌نگی پڕ له میهری كه‌سێكی بانگده‌ر
له ڕێی دوو ده‌می ئاسنینی ده‌ستكرده‌وه
به گوێچكه‌ی هه‌موو ئه‌م ئاوایه ده‌گات
ئه‌وانه‌ی له نێو قولاوی خه‌وێكی شه‌ودان
ئه‌م ده‌نگه ناچێته گوێچكه به‌ستراوه‌كانیان
ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی چه‌پله و هه‌لپه‌ركێن
ده‌نگی ره‌قی چه‌پله‌كانیان
سه‌دای پێكه‌نینه سه‌حراویه‌كانیان
هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ
ئه‌و گه‌نجانه‌ی پیشه‌ی شه‌وانه‌یان
پێوانی كۆلانه
ئه‌مان خۆیان له‌م فیته به ده‌وره‌یه ناكه‌ن
ته‌نها مالێكی نزیك ئه‌م په‌رستگایه به هۆی
په‌یدابوونی بۆنێك له لاشه‌كه‌ت
ورد و درشت جوان و به سالاچو دێنه سه‌رینت
شیوه‌نت بۆ ده‌كه‌ن
پاشان له سه‌ر داوای كه‌سێكی ئه‌م په‌رستگا هاوسێیه
هه‌ر له‌وێ لاشه‌كه‌ت ده‌نێژن