کامی کەمال : بۆ دەڕوویت

0
 کامی کەمال : بۆ دەڕوویت
گەر خوداوەندی عیشقم نیت
 چوون دڵم دەبێت بە
 پیرەبەندەی ستەمەکانت ..؟
 لەم سەرزەمینە فراوانەدا
 چوون بەختم
 بە خۆڵی سوتاوی
 خۆشەوێستی تۆدا دەبەستمەوە …؟
 گەر تۆ
 خوداوەندی عیشقی من نیت
 چوون هەستەکانم
 بەدوای بینینی
 گڕی ئاورەکانت وێڵن،
 تاکو خۆیان لەناودا
 بکەن بە خەلوز و بسوتێنن …؟؟
 تۆ چ جورە خوداوەندێکی ..
 مادەم ڕۆحی عیقشت بەخشی
 بەترپەکانی دڵم
 بۆ دەڕوویت و پەرستگایەکەت
 لە پیرەبەندەت ون دەکەیت ..؟؟
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com