دوو خوشکی دوانە دەبنە یەکەمی کوردستان

0

نەوزاد عەلی

دووخوشکی دوانە، کە بۆ ماوەیەک لە خوێندن دابڕابوون، توانیان پێکەوە  ئامادەیی پیشەیی لەبەشی کۆمپیوتەر، پلەی یەکەم وسێ یەم لەسەر ئاستی ئامادەییە پیشەیی یەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنن.

چیاحمەخان و چنورحمەخان ، لەدایك بووی ساڵی ١٩٨٨- ن، دانیشتوی قەزای سەید صادقن، باوکیان لەژیاندانەماوەو ، لە خێزانێکی قەرەباڵخن، شەش براو چوار خوشکن، لەبەرنەبوونی خوێندنگەی پیشەیی لەسەیدسادق، ناچاردەبن بچنە شاری هەڵەبجەو لەوێ خوێندن تەواو بکەن .

دایکی ئەو دووکچە یەکەمە، زۆر دڵخۆشبوو کە ئەو ئەنجامە باشەیان بەدەستهێناوە. بەدڵێکی خۆشەوە چیرۆکی خویندنی دوو منداڵە دووانەکەی بەم شێوەیە بۆنووچەنێت باسکرد  “سەرەتا هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی لەگوند ێك بەناوی قەڵاتێ، خوێندیان. دوای ئەوە هاتینە سەید سادق بۆماوەی دەساڵ لەخوێندن دابڕان، دوای ئەوە چونەوە بەرخوێندن لەمەکتەبی خێرا، منیس هەرچییەکی لەتوانامدا هەبوو بۆمکردن زۆرئومێدم پێیان هەبوو. لەخوابەزیادبێ، ئەوان جگە لە خوێندن لە ئیشوکاری ماڵیشدا زۆر یارمەتی یان  داوم، ئینشەڵا قوتابی هەمووکەسێك واسەرکەوتوودە بێ سوپاسی مامۆستاکانیشیان دەکەم”.

چیاحمەخان  دانیشتووی  سید صادق  خوێندکار لەئامادەیی پیشەسازی هەڵەبجە بەورەیەکی بەرزەوە گووتی ” خۆشحاڵم کەپلەی یەکەمم بەدست هێناوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هیوادارم هەمووخوێندکارێك هەوڵبدە ن بۆئەوەی بتوانن نمرەیەکی باش بەدەست بهێنن سوپاسی خێزانەکەم دەکەم بەتایبەت دایکی بەڕێزم کەزۆر هاوکارم بوو ە،براکەم مامۆستاعبدوڵا هاوکارمان بووە وهەمیشە هاندەرمان بووە بۆئەوی دووبارە دەست بەخوێندن بکەینەوە سوپاسی بەڕێوبەرەکەم دەکەم ،سوپاسی هەموومامۆستاکانم دەکەم کە بەشێوەیەکی دڵسۆزانە هەمیشە هاوکارمان بوون  ،سەعیکردنی ئێمە کاتی دیاری کراومان بۆدانەنابوو هەرکاتێك توانای سەعیکردنمان هەبوایە وبمان زانی یایە قازانج لەوسەعیکردنە دەکەین ئەوکاتە سەعیمان دەکرد ،هاتووچۆکردن قورسبوو بۆئێمە بەڵام ئێمەخولیامان بۆخوێندن وئەوی کەحەزمان لەخوێندن بوو ،وایکردکە گوێنەدەین بەوەش ،هەربەردەوام بووین ،زۆرکەس هەبووپێی دەوتین دوای دەساڵ دابڕان لەخوێندن سودی چی یە ،لەبەرئەوەی کە خێزانەکەی خۆمان پاڵ پشتمان بوون من گوێم بەقسە ی خەڵك نەئەدا ،ئامانجەکەی خۆم بەدست هێنا ،سوپاس بۆخودا ، ئامانجی من ئەوەیە ،کەلەشوێنێکی باش وەربگیرێم ودرێژە بەخوێندنەکەم بدەم وتەواوی بکەم وبتوانم خزمەتێك بەوڵاتەکەم بکەم”

چنورحمەخان، بۆ بە دەستهێنانی پلەی یەکەم، بە دڵخۆشییەوە زۆر سوپاسی مامۆستاکانی کرد”خۆشحاڵم کە پلەی سێ یە مم بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، سوپاسی  مامۆستاکان و بەڕێوبەرەکەم دەکەم. دەست خۆشییان لێدەکەم، زۆر لەگەڵمان ماندووبوون. سوپاسی خێزانەکەم دەکەم بەتایبەت دایکی بەڕێزم و مامۆستاعەبدوڵڵا ی برام و نەسرین خانی خوشکم، کە زۆر هاوکارم بوون”.

چنور هیوای وایە کە بەهۆی ئەوەی سێیەمی هەرێم بووە، لە کۆلێژێکی باش درێژە بە خوێندن بدات”هیوام وایە بەپێی مافی خۆمان لەیەکێك لە کۆلێژەکانی هەرێم وەربگیرێین و، بتوانین درێژە بەخوێندن بدەین. تابتوانین لەپاشەڕۆژدا خزمەتێك بەوڵاتەکەمان بکەین”.

چنور هەروەها پەیامێک دەدات بە خوێندکاران و دەڵێت”هیچ کاتێك لەخوێندن بێ هیوا مەبن و هەوڵی خۆتان بدەن. وازلەهەندێشتی لاوەکی بێنن، چونکە  پرۆسەی خوێندن پرۆسەیەکە، خۆمە شغوڵکردن بەهەندێك شتەوە زیان لەخوێندکارئەدات. گوێگرتن لەمامۆستا لەناو پۆل و ڕۆژانە پێداچوونەوەی بابەتەکان زۆرکاریگەری هەیە لەسەرئەوەی کە مۆڵەتی دەرس خوێندنی پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانی بەسەر وانەکانتا زاڵ بی “.

هەڵگورد حمەخان، برای کچە یەکەمەکانە، خۆشٶاڵی خۆی بە ئەنجامی خوشکەکانی دەربڕی و گوتی” زۆرخۆشحاڵم بەوئەنجامەی، کە بەدەستیان هێناوە. پیرۆزباییان لێدەکەم. جێی شانازی ئێمەن. خۆشحاڵیشین کە ئەو ئەنجامەیان بەدەست هێناوە هەمیشە هاوکاریشیان دەبین بۆئەوی هەتاسەربڕۆن بۆئەوەی ماندووبوونەکەیان بەخەسارنەچێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com