سەرۆکى دەستەى ژینگە: %4ى کارمەندەکانمان بڕوانامەى ژینگەیان هەیە

0

شلێر سەعید

سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان چوار سەرچاوەى سەرەکی پیسبوونی ژینگە هەیە (ئۆتۆمبێل، وێستگەى کارەبا، مۆلیدە ئەهلیەکان و مۆلیدەى ماڵەکان، و پاڵاوگەکان و بیرەنەوتەکان).

هاوڵاتیان بە تایبەت شۆفێران گلەییان هەیە لەوەى بڕێکى زۆر پارەیان لێ وەردەگیرێت بەناوى ژینگە ، دەستەى ژینگەش دەڵیت، پارەکە بەناوى ئێمە کۆدەکرێتەوە، بەڵام ناتوانین هیچى پێ بکەین و هەوڵى زۆرمانداوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و جێگرسەرۆک وەزیران و وەزارەتى دارایى ، تا ئەو پارە بگەڕێتەوە سندوقى ژینگە.

پیسبونى ژینگە بریتیە لە تێکچوونى هاوسەنگى سرووشت هەندیچک لە لێکۆڵەرەوەکان پێیان وایە پیسبونى ژینگە تەنها لە هەواو نەبونى سەوزایى و زۆرى خاشاک، بەڵام هەرچەندە ئەوانە لە هۆکارە هەرە گرنگەکانن، بەڵام پیس بوون هەرهەندە نییە بەڵکو زۆر هۆکار هەیە، کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ژینگەی مرۆڤەکان پیس دەکات و بەگشتى جۆرەکانى پیسبوون بریتین لە پیسبوونى هەواو و پیسبوونى ئاو، ژاوەژاو و پیسبوون بە پاشەڕۆیەکان …نوچە بۆ خوێنەران لە گفتو گۆیەک لەگەڵ سەرۆکى دەستەى ژینگە باسى پیسبوونى ژینگەى هەرێم دەکات و تا بزانین کوردستان لە کوێى پیسبوونەکان دایە:

د. هەڵۆ عەسکەرى، سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە وەى ئێستا کوردستان لە چ ئاستێکی پیسبوونى ژینگە دایە، وەڵامى نوچە دەداتەوە و دەڵێت: لە ئێستا دا بەهۆى ئەوەى لە کوردستاندا پیشەسازى زۆر قورسمان نییە، ڕاستە هەندێ کارگەى چیمەنتۆ و قیر و پاڵاوگەى نەوت و کێڵگەى نەوت هەیە، بەڵام گەر بەراوردى بکەین لەگەڵ وڵاتە پیشەسازییە گەورەکان ئەوە ناگەیەنێ ناسراو بین بە وڵاتێکى پیشەسازى قورس، بەڵام ئەو پیشەسازیانەى هەمانە گەر یاساو ڕێساى ژینگەیى باش دەر نەکەین وکارى پێ نەکەین و تاکنەلۆجیاى باشمان نەبێ بۆ چاودێری کردن و پشکنین، ئەو کەسانەى دەچن بۆچاودێرى کردنەکە شارەزاى تەواویان نەبێ و ڕێنمایەکان جێ بەجێى نەکەن من دەڵێم مەترسى داردەبێ و ئەو چاودێریەى ئێستا هەمانە بەم شێوە نییە و خوازراوە لە لایەن دەستەوە.
ئێمە تیمەکانمان زۆر کەمە، بە گشتى 450 کەس دەبێت، کە ئەوەش بەشى هەمو بەشەکان ناکات و ژمارەى ئەوانەى دەردەچن بۆ پشکنین و گەڕان کەمن و فریاى هەموو کارەکان ناکەون. شارەزایەکەش لەو ئاستە نیە و %4ى دەستەى ژینگە هەڵگرى بڕوانامەى ژینگەن ئەو شارەزایەش زۆر کەمە بۆ تەقیم کردن.

سەبارەت بە پڕۆژەکانى دەستەى ژینگە د. هەڵۆ دەڵێت، لە 16-4-2019 لە ڕۆژى ژینگەى کوردستان سێ پڕۆژەمان ڕاگەیاند، یەکیان ڕیسایکلین بۆ بتڵى ئاو، دووەم کەمکردنەوە و قەدەغە کردنى کیسى نایلۆن بۆ ساڵى 2025، سێیەم هەڵسەنگاندن و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ کوالیتی هەواى ژینگەى هەرێم.
ئەم سێ پڕۆژەیە چونکە گەورەن داوامان لە ئەنجومەن و وەزارەتى دارایش کردووە، بۆدابین کردنى پێداویستییەکان و لەگەڵ زانکۆى کوردستانیش لەپەیوەندی داین بۆئەوەى ئەوان لەگەڵ مان بن لە لایەنى زانستیەکەشى هاوکارمان بن .

سەرۆکی دەستە ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە پڕۆژەیەکى پەروەردەییان هەیە و دەڵێت، پڕۆژەیەکى دیکەمان هەیە لەگەلً وەزارەتى پەروەردە و تیمێکمان پێکهێناوە لە هەردوولا و کارەکەمان ئەوەیە چۆن لە سیستەمى خوێندندا بایەخی زیاتر بدرێت بە ژینگە. گوتیشى ناتوانین بابەتى ژینگە بکەین بە وانەیەک، بەڵام دەتوانین بڵێن ببێتە بەشێک لە وانەکانى وەک کیمیا فیزیا زانست …هتد.

لە وەڵامى ئەوەی چۆن ڕێگرى بکەین لە پیسبوونەکانى ژینگە، بەنمونە زۆربوونى ئۆتۆمبیل و پیسبوونى هەوا؟ سەرۆکى دەستەى ژینگە گوتى، تا پڕۆژەى هەڵسەنگاندن و چارەسەرى گونجاو بۆ کوالیتى هەوای ژینگەى هەرێم جێ بەجێ نەکەین، نازانم ڕێژەى پیسبوونەکە چۆنە، چونکە تا وێستگەکە و ئامێرەکان دانەمەزرێنین ناتوانین کاریان لەسەر بکەین بیی پشکنین.

د.هەڵۆ سەبارەت بە پیسبوونى ژینگەى هەرێم گوتى، پیسبوونەکان لە هەرێمى کوردستان دیارن بۆ نمونە چوار سەرچاوەى سەرەکین ئۆتۆمبێل، وێستگەى کارەبا، مۆلیدە ئەهلیەکان و مۆلیدەى ماڵەکان، و پاڵاوگەکان و بیرەنەوتەکان؟
عەسکەرى دەڵێت، لە کوردستان زیاتر ملیۆنێک و 600 شەش سەد هەزار ئۆتۆمبیل هەیە، بەپێى ئەو لێکۆڵینەوەى هەمانە دەتوانین بە گۆڕینى ڕێڕەوى ئۆتۆمبێلەکان چارەسەرى هەندێ کێشەى بکەین، چونکە لە کاتێکدا لەناو شارە گەورەکان وەک سلێمانى یان هەولێر و دهۆک، هەوا قەتیس دەبێ، بەتایبەت لە کاتى گەرما بەهۆى دەرچوونى ئەم هەموو دوکەڵە لە گزۆزى سەیارەکانەوە و لەم کاتەدا گەر ئێمە ئامێرەکانمان بەردەستبوو دەتوانین دیارى بکەین رێژەى پیسبوونى هەوایەکە چەندە و چۆن دەبێ لەم ناوچەیە کۆنتڕۆڵى بکەین، بەوەى چ کاتێک ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بێتە ژورێ و لە چ کاتێک ڕێرەوکان بگۆڕین.

سەبارەت بە کارگەکانى ریسایکلین ئێوە هەوڵتانداوە ئەو کارگانە زیاد بکەن و چەند لە تواناتان داهەیە؟

سەرۆکى دەستە پێى وایە ئەوە کارى ئەوان نیە و ئەوان تەنها چاودێرن، دکتۆر هەڵۆ گوتى ئامانجى دەستەى ژینگە پشکنین بەدواداچونە،تنفیزی نین، بەڵام ئێمە دەتوانین ببین بە چاودێر بەسەر ئەو کارگانەی ریسایکلین جا هەر شتێک بێت، بزانین دەرچە دروست ناکات زیان بە ژینگە بگەیەنێت یان پیسى بکات.
ئاماژەى بەوەشکرد لەهەمانکاتدا ئێمە لەگەڵ شارەوانى لە پەیوەندى بەردەوام داین تا بتوانین کارگەى ریسایکلین هەبێ بۆ هەموو جۆرەکانى زبڵ و خاشاک، لە کوردستاندا و لە سلێمانى لەگەڵ پارێزگاى سلێمانى و بەڕێوبەرى شارەوانى سلێمانى ئەوەى ئاگادارین لە ڕێگەى فەرمانگەى ژینگەى سلێمانیەوە لە مانگى چواردا کارگەى پڕۆژەى ڕیسایکلین تەواو دەبێ، کە کۆمپانیاى فارۆق گروپ پێی هەستاوە.

هاوڵاتیان بە تایبەت شۆفێران گلەییان هەیە لەوەى بڕێکى زۆر پارەیان لێ وەردەگیرێت بەناوى ژینگە، و چالاکوانانى بوارى ژینگە داوادەکەن کە ئەو داهاتە بۆ ژینگە خەرج بکرێَت، بەڵام تا ئێستا ئەو داهاتە نەچۆتە ناو سندوقى ژینگەوە.
لەبارەى ئەو داهاتەى بەناوى ژینگە وەردەگیرێت سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕاستە هاوڵاتیان گلەیان هەیە بەتایبەت کاتێک دەچن مۆڵەتى ساڵانە نوێ بکەنەوە بڕێک پارەیان لێ وەردەگیرێت بەناوى ژینگە، ئەو پارەیە لە یاساکەمان نوسراوە بە پێى ماددەى 10 بڕگەى (1و 3) دەڵێت، ئەو داهاتانەى بە باج و رسومات بەناوى ژینگە کۆدەکرێتەوە، دەبێ بچێتەوە ناو سندوقى ژینگە، کە بەهەمان یاسا ڕێکخراوە، بەڵام بەداخەوە بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران ئەو دەسەڵاتە لە ئێمە وەرگیرایەوە و هەموو ئەوپارە دەچێتەوە وەزارەتى دارایی و %80ى دەدرێتەوە بە وەزارەتى دارای و %20ى دەدرێتەوە بە بەڕێوبەرایەتى گشتى هاتوچۆى هەرێم. گوتیشی، پارەکە بەناوى ئێمە کۆدەکرێتەوە بەڵام ناتوانین هیچى پێ بکەین و هەوڵى زۆرمانداوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و جێگرسەرۆک وەزیران و وەزارەتى دارایى، تا ئەو پارە بگەڕێتەوە سندوقى ژینگە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکان وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com