ئومێد تۆفیق: ئەگەر حکوومەت هاوکار نەبێت هەموو کارگەکانی کوردستان دادەخرێن

0

نوچەنێت

رێکخراوی خاوەن کارگەکانی کوردستان، لەساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ئەندامەکانی خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستانن. ئەوان مۆڵەتی کاریان لە حکوومەتی هەرێم و بەغدا وەرگرتووە. ئومێد تۆفیق، جێگری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە، لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت، باس لە گرفتەکانی بەردەم کارکردن و پەرەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیی دەکات.

نوچەنێت: نامەیەکتان ئاراستەی پەرلەمان کردووە. داوادەکەن گرنگیتان پێبدرێت. ئایا گرنگیتان پێنەدراوە؟

ئومێد تۆفیق: ساڵانی پێش هاتنی داعش، عێراق و حکوومەتی هەرێم، بایەخیان بە کارگەکان و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەدا،  بەڵام دوای قەیرانی دارایی هیچ یارمەتی و بایەخێک بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت و پیشەسازى نییە، بگرە هەموو پێداویستییەکانی بە گەڕخستنی ئەم کەرتە ڕاگیراوە.

نوچەنێت: لە چ روویەکەوە پشت گوێ خراون وەک خۆتان دەڵێن؟

ئومێد تۆفیق: لە هەرسێ شاری کوردستان ٣٠-٤٠هەزار کەسمان ناردۆتەوە ماڵەوە،چونکە کارگەکان چوونەتە دەرەوەی هەرێم و شارەکانی خوارووی عیراق. بەراورد بەو ژمارەیە حکوومەتی هەرێم ٥٠- ١٠٠کەسی دانەمەزرادووەو هەلی کاریان پێنەدراوە. پێویستە حکوومەت هاوکاری بەگەڕخستەنەوەیان بێت، بەپێچەوانەوە ئەو کارگانە بەرەو نەمان دەچن.

نوچەنێت: پێویستە حکوومەت چیبکات، بۆ بوژانەوەی کارگەکان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی؟

ئومێد تۆفیق: کەمکردنەوەی نرخی کارەبا و سووتەمەنی یەک لە کارەکانە. نرخی یەک (k,w)

کارەبا لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەغدا بە (٣٠) دینارە، بەڵام لە کوردستان بە (١٣٠) دینارە. نرخی یەک تەن غاز بۆ کارگە لە باشووری عێراق بە (١٥٠) دۆلارە بەڵام لە کوردستان بە (٥٠٠) دۆلارە.

نرخی یەک تەن نەوتی ڕەش بۆ کارگەکان لە باشوور بە (١٠٠هەزارە) لە کوردستان بە (٤٠٠هەزارە). واتە هەموو شتێک لە کوردستان گرانترە بۆیە کارگەکان دەڕۆن بۆ باشووری عیراق، کەرتی پیشەسازی بەمجۆرە قەت پێش ناکەوێ.

نوچەنێت: چەند کارگە لە کوردستان هەیە؟

ئومێد عەزیز: ٠ ٤٠٠ کارگە هەبوو. بەهۆی نەبوونی هاوکاری و پشتگیری حکوومەت ئێستا ١٥٠٠ کارگە نەماوە. بۆیە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ڕەچاوی دۆخی کەرتی تایبەت بکەن و هاوکاربن بۆ بە گەڕخستنەوەی کارگەکان، کە دەبێتە هۆکاری دابین کردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتییان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی. هەروەها پێویستە حکوومەت کارگەکان بکاتە شوێنی دۆزینەوەی هەلی کاری هاووڵاتییان و کەرتی تایبەت ببوژێنێتەوە، نەک ببێتە هۆی دارووخانی. یان خەڵک بێ ئیش لە ماڵەوە دانیشێ. ژێرخانی کوردستان لە هەموو بوارێکدا دەوڵەمەندە بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com