قاره‌مان قادر: قائیمقامی کۆیە زۆر بێ بەزەییانە قسەی لە سەر من کردووە

0

نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، زۆر بێ منەتم هەر مەترە زەوییەك، کە من خاوەنی بم بە تاپۆ و بێ تاپۆ با موڵکی داواکاری گشتی حکومەت بێت.

قارەمان قادر، پەڕلەمانتاری گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە كردبوو، کە بە پشتیوانی قایمقام‌ و حزبی دەسەڵات لە کۆیە، زەوی داگیر دەكرێت، هاوکات شێخ چاپوك عومەر قایمقامی دەستلەكاركێشاوەی كۆیە، لە وەڵامی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەڵێت “ئەو پەرلەمانتارە خۆی لە خانویەكی زیادەڕۆییدا دەژی”.

قاره‌مان قادر، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، گوتی “ئەو خانووەی من پێش17 ساڵ درووستکراوە، ئەوکاتە جەنابی لە سوید بووە، خانووەکەی من زێدەڕۆیی نییە و لەو خانوانەیە، کە حکومەت 20% ی دەداتەوە خاوەن موڵکەکان. من ئەوزەوییەم لە بنەماڵەیەکی دیاری قەزای کۆیە کڕیوە. ئەوکاتە نرخی حەوت هەزار دینار بوو”.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، زیاتر وەڵامی قائیقامی دەستلەکارکێشاوەی کۆیە دەداتەوە دەڵێت، شوێنەکەم نەزەوییەکەی حکومییە و نەشوێنی خزمەت گوزارییە، گەڕەکێکی تەواوە و  110 ماڵی لێیە، کە هەر 110 ماڵمان بەیەکەوە دروستکراوە.

قارەمان قادر هەروەها دەڵێت “دەیان گەڕەکی لەو شێوەیە  لە کۆیە هەیە. ئەوەی ئێستا لە کۆیە دەکرێت داگیرکردنە و بەهەزاران دۆنم داگیردەکرێت، لە بەر ئەوە دابەشکردنی زەوی لە کۆیەهەیە و تەنها بۆ خۆیان داگیریان کردووە”.

ئەو ئەندام پەڕلەمانەی گۆڕان باس لەوەدەکات، کە ئەوکاتەی دەبمە پەڕلەمانتار22 ساڵ خزمەتم هەیە زەوی یەکی حکومەتم وەرنەگرتووە، ئەو خانوەی کە 17 ساڵ بەر لە ئێستا دروستمکردووە، لە زمنی ئەو خانوانەیە کە حکومەت بەخشیویەتی بە خاوەنەکانی خۆیان، لە سەردەمی حکومەتی عێراقی بەشێك لە زەوییەکانیان داگیرکرا و کراوە بە خانوو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت، حکومەت لە سەری بووە لە ناو ماستەر پلانی شار کە 20% یان پێبداتەوە لە زمنی ئەوانەیە.

هاوکات دەڵێت”هەر راگەیاندنێکیش بیهەوێت دەتوانێ بێتە ماڵەکەم، ئەوە جاری یەکەم نییە، دەستلەکاردەکێشێتەوە، پێموایە قائیمقامی کۆیە لە ئەنجامی سەر لێشێوانی خۆی ئەو قسانە دەکات، سوریشم لە سەر قسەکەی خۆم هیچ زەوی یەك نەما لە کۆیە داگیری بکات، بۆیە دەستیلەکارکێشایەوە”.

 ئەوپەڕلەمانتارە دەڵێت، تاکە پەڕلەمانتار بووم، کە لە سەر تەجاوزی کۆیە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو، بەردەوام لە گەڵ قایمقامی کۆیە کێشەم هەبووە. هەروەها قایمقامی کۆیەم  بانگێشتی پەڕلەمان کردووە، بۆ ئەوەی چارەسەری دەسەڵاتەکانی بۆ بکەین، لە رابردوو لە گەڵ وەزیری ناوخۆ، وەزیری شارەوانی، قوباد تاڵەبانی، بە شەخسی قسەم لە گەڵیکردووە، لە سەر ئەو زێدەڕۆییەی لە” کۆیە دەکرێت.

قاره‌مان قادرئەوشی خستەڕوو “کە خاوەنی یەك مەتر زەوی نیم لەو شارە، کە کوڕی ئەو شارەم، تەنیا ئەو خانووەم هەیە، کەساڵ 1997 کڕیوومە، زۆر بێ منەتم هەر مەترە زەوییەك کە من خاوەنی بم لەو شارە، بەتاپۆ و بێ تاپۆوە با موڵکی داواکاری گشتی حکومەت بێت. پەرلەمانتارەکە گوتی “زۆر بێ بەزەییانە قسەی لە سەر من کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com