هێرش ده‌كرێته سه‌ر تاتلیساس
و بریندار ده‌كرێت
نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان
هونه‌رمه‌ندی تورك ئیبراهیم تاتلیساس له شاری ئه‌سته‌نبووڵ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به خه‌ستیش بریندار ده‌كرێت، راپۆرته پزیشكییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، كه شه‌وی (13/3/2011) له‌به‌رده‌م ستۆدیۆی كه‌ناڵی Bayaz TVی توركی بریندار كراوه و ئێستاش باری ته‌ندروستی ناجێگیره، له دوای رووداوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، كه به‌پێی راپۆرتی پزیشكی، تا ئێستاش باری ته‌ندرووستی تاتلیساس ناجێگیره، هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بوكیت چاكیجی به‌ڕپَوه‌به‌ری كاره‌كانی تاتلیساس بریندار بووه، پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تاتلیساس چاك بێـته‌وه، توشی ئیفلیج بوون ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس له‌سه‌ر ئاستی باڵای توركیا پرۆتستۆ كراوه، له لێدوانێدی رۆژنامه‌وانیشدا عه‌بدوڵڵا گویلی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌و هێره‌شی پرۆتستۆ كرد.