پارتی: داوای لێبوردن لەیەکگرتوو ناكه‌ین
نوچەنێت. سبەی
له وه‌ڵامی داوای یه‌كگرتو بۆ “داوای لێبوردن” لێكردنیان، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه داوای لێبوردن بكه‌ن و ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه ئه‌و داوایه‌ی یه‌كگرتو “ناڕه‌وایه”.
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كگرتوی ئیسلامی‌دا كه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی بارزانی له روداوه‌كانی بادینان ده‌ریكردبو، باس له‌وه‌كرابو كه “داوای لێبوردن له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان بكرێت”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه دیاری بكرێت كه پێویسته داوای لێبوردن بكات.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی به (سبه‌ی) راگه‌یاند كه: راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی بادینان به راگه‌یه‌ندراوێكی میزاجی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، كه پارتی داوای لێبوردن له یه‌كگرتوی ئیسلامی ناكات و داوایه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌و به داوایه‌كی ناڕه‌وای ده‌زانێت.
ئیمنكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه له دوای راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی بادینان، پێویسته هه‌ردولا پابه‌ند بن، ئێمه وه‌كو پارتی پابه‌ندی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ئاراسته‌شمان كراوه له روی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه، ئیجرائاتی پێویستیش ده‌كه‌ین.
هه‌نگاو هاشم
پارتی: داوای لێبوردن لەیەکگرتوو ناكه‌ین
0
Share.