محمەد بەرزنجی : ئێوارە جێژوانی شیعر

0
محمەد بەرزنجی : ئێوارە جێژوانی شیعر
 
ئێوارەیەو شیعر جێژوانی ساز دەکاو
ووشە ماچ دەگۆرێتەوە..
ئێوارەیەو کانیاو شیعری لێ دێتەدەر
بۆ ئەبەد ناگەرێتەوە…
لەم ئێوارە زۆر کپەدا
باڵندەکان هوتافی دابران دەڵێن
شیعریش هەردەم لە جێژوانە..
لەم ئێوارە بێ دەنگەدا..
پەپوولەکان گووڵ جێ دێڵن
کۆچیان بۆ دوورگەی ئاشقانە..
لە جێژوانی شیعرێكدا
کە پیتەکان لەژێر نسێی ئێوارەیەك
ملوانکە بۆ یار ئەچنن
منیش لە جاڕی شیعرێکم
دەڵێم ئەوین وەکوو نغرۆبوونی ماسین
کە لە ئاودا سەرەو بنن
لە پەرەیەکی سپیدا
هێدی هێدی ووردە سکاڵا
دەنوسم تا دەگا بە دادگای دڵت..
دەڵێم بمکە بە پەرژینت
نەکا رەشەبای زستانم
زەفەربێنێ بۆ سەر چڵت…
هەرچٶنێبێ نامەی دڵم
یان دەیدەم بە کۆترێك
یا بە دەستی رێبوارێکا…
تا رازی من بگا بە تۆ و
تۆش بزانی کە ئاواتمە
تۆ بگرم لە ژووانێکا..

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com