کــــەمــــال کــــوردی : ئای چەن پێم خۆشه بتبینم

0
کــــەمــــال کــــوردی : ئای چەن پێم خۆشه بتبینم
 
تۆ لە کلوی بەفر ئەچی
سپی سپی
وردە وردە ئەباریتە سەر ڕوخسارم
 
تۆ لە پەڕەی گوڵێ ئەچی
ناسک ناسک
خۆت ئەنوێنی
 
تۆ ئەچیتەوە
سەرشەونمی ڕومەتی گوڵاڵە سورە
بەیانیان زوو
بۆ هەڵهاتنی خۆر ئەگری !
 
ئای چەن پێم خۆشە بتبینم
 
تۆ لە جریوەی چۆلەکە و
لە شنەی با و
لە گەڵای زەردی پاییز و
لە شینایی ئاسمانی وەرزی بەهار
دروستکراوی
تۆ لە هەناسەی پەپولە و
لە فڕینی خاڵخاڵۆکە و
لە لەشی ماسی
دروست کراوی !
 
ئای چەن پێم خۆشە بتبینم !
 
باڵات
لە شاخ داتاشراوە
 
قژت
لە وەرزی پاییز و
 
ڕوخسارت
لە بەفری چیا و
 
ڕومەتت
لە گوڵاڵە سورە و
 
دو لێوت
لە پەڕەی گوڵ و
 
چاوت
لە ئەستێرەکان و
 
هەناسەت
لە شنەبای بەهار و
 
دەنگت
لە جریوەی چۆلەکە
دروست کراوە
 
ناخت بۆخۆی گەردونێکە
 
ئای چەن پێم خۆشە بتبینم !
 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com