زانائەحمەد : شعر چیە جگە لە لەمەلەکردن

0

زانائەحمەد : شعر چیە جگە لە لەمەلەکردن

  •  لەڕوباری خەیاڵدا؟
    جگە لە کراسێکی پەمەی بەسەرتەنافی جوانیدا
    جگە لە ملوانکەی مێخەک لەگەردنی دایکمدا
    نەخشاندنی تابلۆیە بەڕەنگی وشە
    بینینی جوانیە بەچاوی خەیاڵ
    دەربڕینی وردیلە خەمی دڵە
    پیاسەکردنە لە ئێوارە تاڵەکانی غوربەتدا
    هینانە ناوەوەی خۆشەویستیە بۆ
    ناو دەربەندی دڵان
    شەڕکردنێکی بێهودەیە لەگەڵ تەنیای
    شەرمەزارکردنی واقعەی تاڵە و
    بەلاڕێ دابردنیەتی بۆ ناو شیرنی ئەندێشە
    هەڵواسێنی ملوانکەی گوڵە
    بەسەر گەردنی پەپولەدا
    دڵۆپ دڵۆپ نۆشینی
    هەنگوینی وشەیە
    چرکەساتی ڕژانی خەونە
    تینویەتی شکاندنە بەسەراب
    پێشکەش کردنی سێرکی عشقە
    بەکارەکتەرێکی غەریـب
    فیلمیکی خەیاڵیە
    بۆ نمایش کردنی جیهانێکی خاڵی لەڕق
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com