تاڤگە ئیبراهیم : بە رەو مەملەکەتی دڵی تۆ
ئارەزووم لە فڕینێکە
تاکو بێم و لە نێو زەمینی فراوان و
پڕ لە سۆز و ئەوینی ئامێزی تۆ
بە شێنەیی بنیشمەوە و
نیگای چاوی ئەشک ڕێژم
بۆ دوا چرکە ساتەکانی ماڵ ئاوایی
وەرزی وەرینی گەڵاکانی تەمەنی من
لە نێو ئاسمانی ئەفسووناوی چاوانی
تۆ بسرەوێتەوە
رۆحی نامۆشم بەم ژینە
ئاوێتە بێ و بتوێتەوە