“هه‌ندێك له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێیان باشه به‌شداری حكومه‌تێكی شه‌راكه‌ت بكه‌ن، به سه‌رۆكایه‌تی پارتی”
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پێیانباشه به‌شداری حكومه‌تی شه‌راكه‌ت بكه‌ن، به سه‌رۆكایه‌تی پارتی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، “تائێستاش سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك”.
شوان رابه‌ر له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت له یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هاتووه و تێشپه‌ڕیووه، وه‌لێ ئه‌وه كارێكی كێشه و ئاڵۆزه، پارتی به وردی دیراسه‌تی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان كێشه و گله‌یی زۆر هه‌یه له لایه‌ن موعاره‌زه و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، بۆیه پارتی جارێ حكومه‌ته‌كه‌ی له یه‌كێتی وه‌رنه‌گرته‌وه، چونكه حكومه‌ت له ده‌ست كێ بێ كێشه‌كان له ملی ئه‌و ده‌ئاڵێن، پارتی ئێستا خه‌ریكه له ژێره‌وه پرس و راوێژ به لایه‌نه‌كانی موعاره‌زه ده‌كا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازی بن له حكومه‌تی پارتی به‌شداری بكه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی كاك نێچیرڤان، ئه‌وا حكومه‌ته‌كه وه‌رده‌گرنه‌وه، ده‌نا خۆیان توشی ئه‌م خه‌م و گرفته ناكه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی “حكومه‌ت له ناوچه‌ی پارتی سه‌ركه‌وتو نابێ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ست پارتی نه‌بێ به تایبه‌ت له ده‌ست كاك نێچیرڤان، چونكه ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن، خه‌ڵكی تر له ناوچه‌ی پارتی كاری ناڕوات”، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه، كه تا ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جگه له پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، به‌رنامه‌یه‌كی تری نیه كه تایبه‌ت بێت به خۆی بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان، پێیان باشه له چوارچێوه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌تدا به‌شداری بكه‌ن، وتیشی “كۆمه‌ڵ ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی له حكومه‌تی پارتی هیچ شتێكی نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هاته پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ موعاره‌زه تاوتوێی ده‌كه‌ن، موعاره‌زه‌ش پێش هه‌موو شتێك تا ئێستا سوره له له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك، هه‌ندێكیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن به‌شداری له حكومه‌تێكی شه‌ڕاكه‌تی كارادا بكه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی پارتی، به مه‌رجێ هه‌قی خۆیان پێ بدرێ و، كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌كی كوردستاندایه”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و عه‌لی باپیریش ده‌ڵێت “جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی حزبی له‌گه‌ڵ كاك نێچیرواندا نیه، له دوای راپه‌رینه‌وه تا ئێستا چه‌ندان جار وه‌كو په‌یوه‌ندی حزبی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتردا كردووه، له ئه‌نجامی یه‌كتر ناسین یان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل یه‌كتر خۆش و به‌رێزه”.