حکومەتی کوردستان لە سەفەرە!!

0

حکومەتی کوردستان لە سەفەرە

رزگار نوچەنێت

دوای زیاتر لە دوو رۆژ پەیوەندی کردن بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ وەرگرتنی لێدوانێک، بە نوچەنێت راگەیەنرا بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەفەرە دەبێت چاوەڕێ بن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەفەر بگەڕێتەوە وەڵامتان دەست دەکەوێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسێکی نێوان پەڕلەمانی وڵاتی سوید و حکومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی بۆ راپۆرتێکی گۆڤاری سڤیل و ماڵپەڕی نوچەنێت دا. هەروەها وتیشی”با ناوی من نەیەت چونکە قسەکەری حکومەت هەیە و رەنگە رەخنەی دەستخستنە کارو بارم لێ بگرن، پێشم باشە هەوڵ بدەن قسەکانی من لای قسەکەری حکومەت بکەنە لێدوانی رەسمی. یان رەتکردنەوەی وەربگرن بزانە وایە یان نا؟”. بۆ بەرەسمی وەرگرتنی لێدوانەکانی سەرچاوەکەی نوچەنێت، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەمانتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرین، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.

ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.

ئەم بابەتە زۆر بەڕێزێک قسەی لەسەر کردووە لەبەشی وتار دیدار رای سیاسی رۆژنامەوان و رۆشنبیران دەبینی لەسەر ئەم هەواڵە..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com