له په‌یامێكدا بۆ خۆپیشانده‌رانی كوردستان، هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا، داوا ده‌كات په‌نا نه‌برێت بۆ توندوتیژی، هاوكات داواش ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان بكرێت، له په‌یامه‌كشیدا، به‌هجه‌ت یه‌حیا نه‌فره‌ت له توندوتیژی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا
نامه‌یه‌ك به‌زمانی خۆشه‌ویستی
ئێوه ته‌نها به‌زمانی خۆشه‌ویستی ئه‌توانن په‌یامی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆتان بگه‌ێنن، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه ڕۆژانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانتان بیر ئه‌هێنمه‌وه كه جۆره‌ها ناوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تان لێنرابوو، به‌ڵام ئێوه هاتن گوڵتانكرد به‌لوله‌ی تفه‌نگه‌كانه‌وه و هاوارتانكرد پێشمه‌رگه برامانه پێشمه‌رگه كه‌سمانه.
ئێوه ته‌نها به‌زمانی خۆشه‌ویستی ئه‌توانن بیسه‌لمێنن كه ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك وه‌ك برینێك وایه به‌جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌وه ناتوانین سڕی كه‌ین چوونكه پاش ماوه‌یه‌ك دیسانه‌وه ئازاره‌كه‌ی هه‌ڵئه‌داته‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێت چاره‌سه‌رێكی عه‌قڵانیی و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه، نه‌فره‌ت له توند و تیژی تكایه هه‌رگیز تووڕه‌مه‌بن چوونكه تووڕه‌بوون نیشانه‌ی دۆڕاندنه، هه‌موو جیهان ته‌ماشاتان ئه‌كات ئه‌بێت جوانترین وێنه پیشانی دنیا بده‌ن، كاتێك كه ته‌وژمێكی سیاسی به‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كدا تێئه‌په‌ڕێت كۆمه‌ڵێك ڕه‌مزی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێته كایه‌وه ، ئیتر جارێكی تر زه‌مه‌ن ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌كان، به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌بێت به‌ئاگاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارود ۆ‌خه‌كه‌دا بكرێت، له‌كۆتاییدا سوپاس بۆ هه‌موولایه‌ك.
سوپاس بۆ ئه‌و خووشك و برا هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانه‌ی كه گروپی ئاشتیان پێك هێناوه، سوپاس بۆ زمانی دیالۆگ و خۆشه‌ویستی.