كامیان باشترە، ئۆتۆمبیلی گاز یان بەنزین؟

0

 

نوچه‌نێت-كورد ئۆتۆ

لەڕووی نرخ و بەكاربردنی سووتەمەنییەوە، مەكینەی گاز باشترە بەڵام ئەو جۆرە مەكینەیە زیانی بۆ ژینگە هەیە چونكە هەندێ گازی ژەهراوی و دژە ژینگە دەردەدات، بۆیە بەشێكی زۆر لە زانایان لە هەوڵ و كۆششی بەردەوامدان بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلێكی دۆستی ژینگە دروست بكەن بەڵام بەگاز كار بكات.
لەڕووی زانستی و عەمەلییەوە، سەلمێنراوە كە مەكینەی گاز لە مەكینەی بەنزین باشترە و بەكارهێنانی گاز بۆ دەستكەوتنی وزە زۆر لەبەنزین باشترە..

بۆ نموونە یەك مەتر سێ جا گاز توانای دەركردنی 87600 كلیۆ وات وزەی هەیە بەڵام هەمان بڕی بەنزین، واتە یەك مەتر سێ جا بەنزین توانای تەنها 9800 كیلۆ واتی هەیە، ئەمەش واتە لەڕووی ئابوورییەوە گاز گونجاو ترە لە بەنزین، وزەی دەرهاتوو لە گاز زۆر زیاتر لە وزەی دەرهاتوو لە هەمان بڕی بەنزین.
نموونەیەكی تری باشی گاز لە چاو بەنزیندا ئەوەیە گاز هەرزان ترە، دەرهێنان و پاڵاوتن و دروستكردنی گاز كەمتری تێدەچێ بە بەراورد بە بەنزین. ئەمە جگە لەوەی گاز قورس تر و چڕترەو درەنگتر دەسووتێ و درەنگتر دەسووتێ ئەمەش مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبیل كەم دەكات.

لەڕووی زانستییەوە، گاز بڕێكی كەمتر لە ئۆكسیدی نایترۆجین دەردەكات بە بەراورد بە بەنزین، بەڵام ئەوەی كێشەیە ئەوەیە كە گاز لەڕێگەی ئەكجۆزەوە بڕێكی زۆر لە مادە و گازی ژەهراویی دژە ژینگە دەردەدات كە زاتر جوسەیماتی كاربۆنە كە دەرەنجامی تەواو نەسووتانی هایدرۆ كاربۆنە كە بڕێكی بە كاڵی لەهەوادا دەمێنێتەوە، ئەو جۆرە مادەو گازانەش زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژینگە هەیە و دەبنە مایەی نەخۆشی شێرپەنجە.
هەرچەندە مۆدیلە تازەكانی ئۆتۆمبیلی گاز فلتەری گونجاویان تێدایە بۆ پاكژكردنەوەی ئەو دووكەڵەی لە ئەكجۆزەوە دەردەچێ، بەڵام ئەو فلتەرانە هێشتا ناتوانن بەر لەو گازو مادە ژەهراویانە بگرن.. بۆ نموونە ناتوانن بەر لە ئۆكسیدی نایترۆجین بگرن كە زیانی مەترسیداری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com