نەخۆشخانەکانی کەرکوک پێداویستی بە پەلەیان هەیە

0

شلێر سەعید : هەولێر

 كەركوك یەكەم شار بوو لە عێراق، كە حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی  كۆرۆنای ڕاگەیاند،بەڵام وەك پێویست پێدوایستی پزیشكی  لە نەخۆشخانەكان، نییە .

تا ئێستا ٧حاڵەتی توشبون بە پەتای کۆرۆنا لە شاری کەرکوک تۆمارکراوە، پەرلەمانتارانی کەرکوک داوا لە بەغدا دەکەن کە بەهانای شارەکەوە بێت و وەك شارەكانی دیكە پێداویستییە تەندروستییەكانی پێشكەش بكات، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارێزگای كەركوك دەڵێت، بەفەرمی داوامان لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی کردووە، كە تعقیمی كاربۆنیمان بۆبنێرن بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوە.

لە لێدوانێكی تایبەت، دكتۆر بێستون عادل  ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی لە سەر پارێزگای  كەركوك، ڕاگەیاند: شاری كەركوك یەكەم شاربوو كە حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستی كەركوك دەگەڕێتەوە کە بە چڕی كاریان لەسەردەكرد، دەست بەجێ‌  داوای ٥٠٠ملیۆن دینارمان لە عێراق و وەزارەتی تەندروستی کرد،  بۆكڕینی  پێداویستی  و كەلوپەلەكان،  بەڵام ئەوان ٣٨٠ ملیۆنیان نارد ، و پارێزگای كەركوك بەوەكالەت ١٥٠ ملیۆنی تەرخان كرد بۆ ئەم بابەتە و كۆمپانیای نەوتی باكوریش ١٠٠ ملیۆنی بەخشی .

ئەوە پەرلەمانتارە داواکارییەکیان دەخاتەروو: داوامان لە لە حكومەتی عێراق  كردبوو كە منحەی تەواوی هەیە لە بودجەی ٢٠١٩ و هەموو ساڵێك دابین دەكرێت و ئیشی لەسەر بكرێت، دیارە ئەوەش نەكرا و دواكەوت، دوێنێ‌ دەست كراوە بە كاركردن و داوایان كردوە فەرمانگە تەندروستیەكان سەردانی وەزارەتی دارایی بكەن، بۆ ئەو پێویستیانەی هەیانە تا بۆیان بنێرن.

دكتۆر بێستون زەنگەنە، ئاماژەی بەوەدەکات کە هەندێ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و  كۆمپانیای ناوخۆیی  یارمەتیان بۆ فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ناردووە، بەڵام ئێمە پێویستمان بە شتی زیاترە لەبەر ئەوەی گەر نەخۆشیەكە زیاتر تەشەنە بكات دەبێت ئامادەكرابێت.

دکتۆر بێستون، سەبارەت بە پێداویستییە پزیشکییەنکانیان لە نەخۆشخانەی کەرکوک گوتی” پێویستمان بە كەلو پەلی وقائیە  كە پزیشك و كارمەندان بەكاری دەهێنن و لەهەموشی گرنگتر ئەوناوەندی گوازراوەی كە زرعی تێدادەكرێت، خۆی ٥٠٠دانەی هەبوو ئێستا ٤٥٠ بەكارهاتوە تەنها ٥٠دانەی ماوە، ئەوە زۆر پێویستە بۆ كەركوك ئێستا كەمن لەگەڵ كەلوپەلی پاكکەرەوە(تعقیم) و ماسک و  دەستکێش کە پێویستی بەردەوامی نەخۆشخانەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com