سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌

0

 

نوچە.نێت

 

 

 

ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەھەر یەک لە میحوەرەکانی شنگال و زوممار، ناوەران، باشیک و خازر دا ھێرشێکی فراوانیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام لەسەرجەم میحوەرەکاندا تێکشکان و به‌زیانی گه‌وره‌وه‌ به‌ره‌و دوا وه‌ كشانه‌وه‌.

بەرپرسی میحوەری باشیک،  فەرماندە (حەمید ئەفەندی)بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بەدرێژایی نزیکەی ٥٠کم ھێرشێکی فراوانیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لەچەند میحوەرێک و لەو ھێرشانەدا تەنھا لە نێوان ھەردوو میحوەری باشیک و خازر دا توانیبوویان لەدوو خاڵی پێشمەرگە پێشڕەوی بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لەو دوو خاڵەیه‌شدا وەدەریانن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن.

بەرپرسی میحوەری باشیک ده‌یشڵێ، لەو شەڕانەدا زیانی گەلێک زۆر بەتیرۆریستانی داعش گەیندراوە و ژمارەیەکی ئێکجار زۆریشیان لێ کوژراون، هێشتا ژماره‌ی ته‌واو به‌رده‌ست نییه‌ و له‌ماوه‌ی دابێ ئاماری ته‌واو راده‌گه‌ینرێ.

فەرماندە(حەمید ئەفەندی) راشیگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەوھێرشانە ژمارەیەکی زۆری تیرۆرستان بەشداربوونە و توانایەکی زۆری خۆیان بەکار ھێنابوو بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنن، بەڵام ھەرکیز رێگە نادەین سەرکەوتن بەدەست بێنن.

لای خۆشیەوە فەرماندەی پێشمەرگە لەمیحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، داعش بە ٣٠٠ چەکدار کەچەندین لەوانە خۆکوژ بوونە ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و شەرێکی سەخت لەنێوان ئێمە وتیرۆریستان رویدا، بەڵام خۆشبەختانە گورزێکی کوشندەمان لەداعش وەشاند و ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان کوژران و چەندین تەرمیشیان لە گۆڕەپانی شەڕ بە جێماون و چەندین ئۆتۆمبێلیشیان لێ سوتێندرا.

ھەر لەمبارەیەوە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (ھەکار نەھێلی ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەمیحوەری شنگال لەناوچەی دۆمیز لەسەر رێگای بەعاج تیرۆریستانی داعش بەئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو یەکێکیان بە چەکی میلان تەقاندەوە و ئەوەی دیکە ھەڵات و لەدواوە چەکداران خۆیان کۆکردبووە بۆ ئەوەی ھێرش بکەن، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان بەچری بۆردوومانی کردن و زیانی ئێکجار زۆری پێگەیاندن.

بەرپرس ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەزوممار (حەسەن خەلۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی  راگەیاند: لەمیحوەری زومماریش تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردبووە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتووندی وه‌ڵامیان دانەوە و ھێرشەکەیان تێکشاندن و ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان کوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com