نیو یۆرک تایمز کوردەکان پێویستیان بە پشتیوانى سیاسییە

0

نوچە.نێت.راگەیاندنەکان

 

 

دوو لێکۆڵەرى دیار لە وتارێکدا بۆ نیو یۆرک تایمزى ئەمەریکى داوا دەکەن ئەمەریکا ڕۆڵى خۆى بگێڕێت لە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەغدا کە گرەنتییەکى گەورەیە بۆ دۆخى ئابوورى هەرێمى کوردستان.

لەوتارێکى هاوبەشدا هەریەکە لە کەیل ساڵح لە ئەنجومەنى ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانى دەرەوە و ماریا فانتاپاى لە گروپى قەیرانە نێودەوڵەتییەکان ڕایدەگەیەنن سەرەڕاى پشتیوانییە سەربازییەکان پێویستە ئەمەریکا نەخشە ڕێگایەکى سیاسیش بۆ کوردەکان دیارى بکات بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى تەندروست لەگەڵ هێزەکانى ترى ناوچەکە مامەڵە بکەن.

ئەو دوو لێکۆڵەرە پێشنیاز دەکەن کە واشنتۆن پشتیوانى کوردەکان بکات تاوەکو مامەڵەیەکى دروست لەگەڵ نەتەوە و کەمینەکانى تردا بکەن و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم زیاتر پێشبخرێن.

لە ووتارەکەشیاندا نووسوویانە پێویستە ئەمەریکا چیتر کوردەکان تەنها وەکو هاوپەیمانێکى سەربازى نەبینێت، ئەگینا ناسەقامگیرى لە ناوچەکەدا ڕوودەدات. ئەو دوو لێکۆڵەرە ئاماژەیان بەوەداوە زۆرێک لە هاوپەیمانانى ئەمەریکا لە ناوچەکەدا لەوبڕوایەدان پشتیوانى ئەمەریکا بۆ کورد سەردەکێشێت بۆ سەربەخۆیى و جیابوونەوە لە عێراق.
nbvg

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com