بەوێنە.. رامبۆی کوردی لەبەرەکانی شەڕ ببینە

0

  نوچەنێت.هەولێر:

پێشمەرگەیەکی خۆبەخش زۆر شێوەی لەئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود سلڤستەر ستالونی ناسراو بە (رامبۆ) دەکات كە لەبەرەکانی جەنگ دژی چەكدارانی داعش شەڕدەكات.

ماهر شەریف ناسراو بە( رامبۆ) تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی باشووری کوردستانە،لە لێدوانێکدا بۆ رووداو سەبارەت بە وێنەکانی كە بۆی ناردون وتی”من لەمنداڵیەوە حەزم بە فیلمەکانی رامبۆ کردووە و زۆربەی فیلمەکانم تەماشاکردووە، ئەو وێنانەشم وەکو حەزێکی خۆم لەبەرەکانی شەڕ گرتووە، چونکە زۆر کەیفم بە رامبۆ دێت”.

ماهیر پێشمەرگەیەکی خۆبەخشە و لەسەرەتای هاتنی چەکدارانی گرووپی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) بۆ ناوچەکانی نزیک لە باشووری کوردستان پەیوەندی بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە کردووە، ئەو پێشتر لە تورکیا ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە.

ماهیر وتیشی”سەرەتا کە چوومە ریزی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر دڵخۆشبووم ، چونکە دڵنیابووم کە دەتوانم خزمەت بە نیشتمانەکەم بکەم و رووبەڕووی چەکدارانی داعش ببمەوە، لە نێو برادەرەکانم ئەوەی زیاتر دڵخۆشی دەکردم و ورەی دەدامێ کە بە ( رامبۆ) بانگییان دەکردم”.

بە گوتەی خۆی زۆرجار رووبەڕووی چەکدارانی داعشبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ” چەند جارێک لە بەرەکانی شەڕ رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوومەتەوە و بە دۆشکەش دوو چەکدارای داعشم کوشتووە.”

ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە کە بە رامبۆ لە نێو برادەرەکانی ناسراوە زۆربەی کاتەکانی ماڵەوەی بە تەماشاکردنی فیلمی رامبۆ تەرخاندەکات و ، دەڵێت” ئەگەر تەماشای فیلمی رامبۆ نەکەم ، کاتەکانم خێرا ناڕوات”.

01020304060708

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com