لڤین: یەكێتی داوایەكی یاسایی پارتی بەكارهێنا تا پارتی تۆمەتباربكەن‌و رای گشتی‌و میدیاكان دژی پارتی ئاڕاستە بكەن

0

لڤین: یەكێتی داوایەكی یاسایی پارتییان بەكارهێنا تا پارتی تۆمەتباربكەن‌و رای گشتی‌و میدیاكان دژی پارتی ئاڕاستە بكەن

نوچەنێت/ لڤین

محەریرێك لە گۆڤاری لڤین لەلێدوانێكیدا دا بۆ سایستی لڤین پرێس رایگەیاند “كە ئەو سیناریۆیەی هێزە ئەمنییەكانی سەر بە ئیدارەی یەكێتی لە سلێمانی ئەنجامیاندا دژی گۆڤاری لڤین ئامانجەكەی پەردەپۆشكردنی ئەو فەزیحەیەبوو كە لەچەند رابردوودا رووبەڕووی یەكێتی بوویەوە لەدوای ئەوەی دەركەوت بەرپرسێكی باڵای ئەو حیزبە لە پشت ئەو پەلامارەوەبووە”.

موحەریرەكەی لڤین وتی “یەكێتی ویستی لەڕێگای پۆلیس‌و بەناوی داوای یاساییەوە هەرایەكی راگەیاندن لەسەر دەستگیركردنی ئەحمەد میرە دروستبكات بۆ ئەوەی ئاشكرا بوونی تێوەگلانەكەی لەرووداوی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی دا بپۆشێت‌و لەبیر خەڵكی بباتەوە “.

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد بەداخەوە كە یەكێتی داوایەكی یاسایی پارتییان بەكارهێنا بۆ ئەم سیناریۆیە تاوەكو پارتی تۆمەتباربكەن‌و رای گشتی‌و میدیاكان دژی پارتی ئاڕاستە بكەن، بەڵام ئێمە هەرزوو دركمان بەو راستییە كرد كە ئەمە سیناریۆیەكی چنراوە لەلایەن یەكێتییەوە‌و لەبەدبەختی ئەواندا داوایەكی پوچەڵكراوەیان هەڵبژاردبوو، چونكە رۆژی (15/5/2011) سەرنووسەری لڤین لەبەردەم دادگای هەولێر لەسەر ئەو داوایە ئامادەبوو، هەربۆیە دوای روونكردنەوەی راستییەكانیش لەماوەی كەمتر لەیەك چارەكدا دادوەری لێكۆڵینەوەی تاوان لە دادگای سلێمانی سەرنووسەری لڤینی بە كەفالەتی شەخسی ئازادیكرد.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com