پەلاماردەرانی ئاسۆس هەردی ئاشکرا بوون، کاتی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و تاڵەبانی و سەرۆکی حکومەتە
بەر لە ئاشکرابوون
سەرۆکایەتی هەرێم: دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان ئێمه خه‌مساردی ناكه‌ین له سزادانی كه‌سانی تۆمه‌تبار
سکرتاریەتی تاڵەبانی: پێویستە كه‌سی ده‌ستدرێژیكه‌ری ئه‌و رووداوه راپێچی دادگا بكه‌ن
سەرۆکی حکومەت: هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران بده‌ن له‌زووترین كاتدا بیانده‌نه ده‌ست دادگا
نوچەنێت
دوێنێ هێزەکانی ناوخۆی سلێمانی یەکێک لەبەشدارانی هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردیان دەستگیر کرد، لەژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەی ئاوێنەشدا هاتووە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەپشتی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بووە و رۆژنامەکەش سکاڵای یاسایی لەسەر هێرش تاوانبارانی هیرشکردنە تۆمار کردووە، ئێستا کاتی ئەو بەڵێنانەیە کە بەر لە ئاشکرابونی تۆمەتباران بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاند.
ئەمرۆ ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکەوە رایگەیاند”سه‌رەتا چه‌ند سه‌رداوێك ده‌ست كه‌وت, دواتر له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون توانرا ڕۆژی (5/ 9/2001) تۆمه‌تبارێك كه ده‌ستی هه‌بووه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستگیربكرێـت, له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان دانی نا به‌تاوه‌نه‌كه‌یدا, به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌وه به‌پێ تایبه‌ت مه‌ندی كێشه‌كه تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ی پۆلیس كرا”.
لای خۆشییەوە جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزیری ناخۆ رایگەیاند بڕیاری تاڵەبانی و سەرۆکی حکومەتیان پێیە بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوەو “هەرکەسیش تۆمەتباربێت لەو کەیسە دەبێت دەستگیر بکرێت و چاوپۆشی نا‌که‌ین له‌و که‌یسه‌دا، چونکه ئه‌وه ئیهانه‌یه به حکومه‌تی هه‌رێم و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سه‌روه‌ری دادگا”.
جێی باسه ئێواره‌ی رۆژی 29 ی ئاب، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی رۆژنامەوان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه به كلكه ده‌مانچه‌ی سه‌ری بریندار كرا.
دوابەدوای رووداوەکە دەزگاو بەرپرسانی هەرێم، بەدەنگ هاتن و بەڵێنی لێکۆڵینەوەو بەدادگا گەیاندنی تۆمەتبارانیان دا.سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی راگەیاند”دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان ئێمه خه‌مساردی ناكه‌ین له سزادانی كه‌سانی تۆمه‌تبار، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌ند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نیازن ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه دووباره بكه‌نه‌وه”
هەر وەها سەرۆکایەتی هەرێم تەئکیدی کردەوە کە”سه‌رۆكایتی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ستدرێژییه قبوڵ ناكات، ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی”.
لە نامەیەکیشدا بۆ کۆمپانیای ئاوێنە سکرتاریەتی تاڵەبانی نوسیان”سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) به‌ناوی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ـه‌وه به‌توندی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ئیدانه ده‌كات كه ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه 29-8-2011 كراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێز ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای ئاوێنه بۆ كاری میدیا.
ئه‌و ده‌ستدرێژییه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك زیان ده‌دات له‌و كه‌شوهه‌وا ئارامه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا له ئارادایه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هاووڵاتیانیش ده‌كات، له هه‌مان كاتدا پێشلێكردنی قانون و چه‌سپاندنی سه‌روه‌رییه‌كانی قانونیشه، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو هه‌وڵێكی جدی بگیرێته‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی ده‌ستدرێژیكه‌رو داواكاریشین ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌و رووداوه‌و راپێچی به‌رده‌م دادگایان بكه‌ن”.
هەر لەبارەی ئەو رووداوەوە توانا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند: “دوای ئه‌و رووداوه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری سلێمانی راسپارد له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه بده‌ن له‌زووترین كاتداو بیانده‌نه ده‌ست دادگا.”
هه‌روه‌ها د. به‌رهه‌م به‌هرۆز حه‌مه ساڵح پارێزگاری سلێمانی راسپاردووه، سه‌ردانی ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه بكات و له‌ته‌ندروستی ناوبراو بپرسێته‌وه.
وتيشى: “سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی كردووه به بنه‌ماڵه‌ی ئاسۆس هه‌ردی-یه‌وه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستووه”.
هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی دەنگدانەوەی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە، رۆشنبیران و راگەیاندنکاران و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، نیگەرانی و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و داوای لێکۆڵینەوەیان کرد‌و، رێکخراوە بەناوو دەنگەکانی جیهانیش داوای لێکۆڵینەوەی جدیان کرد.