پنتاگۆن: پێداویستیى سەربازى زیاتر ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکەین

0

نوچە.نێت

 

وتەبێژى پینتاگۆن ئاشکرای کرد، بەم زووانە چەک و پێداویستیى زیاترى سەربازى وڵاتانى بەخشەر ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکەن.

لە ڕۆژنامەى واشنتۆن تایمز بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانى پێشمەرگە چەکى پێویستیان لەبەردەستدا نییە لەکاتێکدا ڕووبەڕووى داعش دەبنەوە کە چەکى پێشکەوتووى ئەمەریکی و ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و گوللـەنەبڕیان پێیە.

دوو بەرپرسى سەربازى کە نەیانوویستووە ناوى خۆیان ئاشکرا بکەن بە واشنتۆن تایمزیان ڕاگەیاندووە “پێویستمان بە چەکى دژە تانک هەیە”. 

ستیڤ وارن وتەبێژى سوپاى ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاندووە “هەموو چەک و پێویستییەکان لەڕێگەى حکومەتى عێراقییەوە پێشکەش بە پێشمەرگە و هێزەکانى ترى عێراق دەکرێت”.

وارن ڕاشیگەیاند “ئێمە ڕاوێژى خۆمان پێشکەش دەکەین، بەڵام دواهەمین بڕیار لەلاى حکومەتى عێراقییە”.

بەرپرسێکى هێزەکانى پێشمەرگە بە واشنتۆن تایمزى ڕاگەیاندووە “چەک و پێداویستییە سەربازییەکانمان تەواو دەبن و ناتوانین بە کڵاشینکۆف شەڕى ئۆتۆمبێلى گوللـەنەبڕ بکەین”.

ئێلیزا سمس وتەبێژى پنتاگۆن ئاشکرایکرد، ژمارەیەکى زۆر لە چەک و پێویستى سەربازى وڵاتانى بەخشەر بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە دەکەن کە پێکهاتوون لە ٥٦هەزار مەخزەن گوللـەى چەکى بچووک، و یەک هەزار ئەى تى فۆر و پێنج هەزار چەکى دژە تانک و ٤٥هەزار چەکى بچووک و ٦٧٧هاوەن و زیاتر لە ١٥٠ ئۆتۆمبێل کە بەشێکیان مین هەڵگرەوەن.

بەردەوام بەرپرسانى هەرێمى کوردستان داواى چەکى زیاتر دەکەن لە هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبونەوەى داعش، چونکە هەرێمى کوردستان لەقەیرانى دارایدایە و ناتوانێت چەکى نوێش بەپارەى خۆى بکڕێت.
ppi

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com