هەنگاریا مەشق بە هێزەکانى پێشمەرگە دەکات

0

نوچە.نێت.nrt

 

پیتەر سزیارتۆ وەزیرى دەرەوەى هەنگاریا ڕایگەیاند سوپاى وڵاتەکەیان دەستدەکات بە مەشق و ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە.

سزیارتۆ ئاشکراى کرد ١١٠ سەربازى هەنگارى لە هەرێمى کوردستانن و لەئێستاوە دەستدەکەن بە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە.

سزیارتۆ ڕایگەیاند، ئەو سەربازانەى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان ئەرکى تریشیان لە ئەستۆدایە بەڵام لەهەمانکاتدا دەستدەکەن بە مەشق و ڕاهێنان بەهێزەکانى پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش.

وەزیرى دەرەوەى هەنگاریا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە بەزوویى ڕێگرى لە هێرشەکانى داعش نەکەین ئەوا دەبێت پێشبینى گەیشتنى شەپۆلێکى زیاترى پەنابەران بکەین.

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا هاوپەیمانییەک بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دژی چەکدارانی داعش پێکهێنرا، لە ئێستاشدا زیاتر لە ٦٥ وڵات لەو هاوپەیمانییەدان، هەروەها زۆرێک لەو وڵاتانە بە ناردنی ڕاوێژکار و کەلوپەلی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان هاوکارییان کردووە.
pesh

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com