وه‌ستا ره‌سوڵ تایبه‌ت به پێگەی فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی دوو سه‌عاتی خایاند، باس له‌شه‌ڕی داعش و خۆڕاگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا‌و داواكاریی و پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌شمان له‌شه‌ڕی داعش خسته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لیجكاو ئه‌وانیش به‌هه‌ندیان وه‌رگرت.
وتیشی: داوامان له‌جێگری وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری و به‌رپرسانی تری به‌رگری به‌لجیكا كرد كه هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش زیاتر بكه‌ن و له‌ڕێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌وڵه‌كانیان خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ شه‌ڕی داعش پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش پیرۆزباییان له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد كه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعش ده‌كات و له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردوه‌و روبه‌رێكی به‌رفراوانیان له‌تیرۆریستانی داعش پاكردۆته‌وه.