ساڵیادی لۆزان تەوەرێک بۆ قسەکردن لە نوچەنێت

0

ساڵیادی لۆزان تەوەرێک بۆ قسەکردن لە نوچەنێت

نوچەنێت

ئەمرۆ ساڵیادی لۆزانە، کە ٨٨ ساڵ لەمەوبەر خەونی بەدەوڵەتبونی کوردی لەباربرد، لە پەیمانی لۆزاندا، پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە، کەڕێی بەکورد دەدا کیانێکی سەربەخۆ بۆخۆیان دامەزرێنن.

ئێستا لێکچونێک لەنێوان ئەمرۆی ناوچەکەو ئەوکاتی هەیە، ئەوکات بە پەیمانی سیڤەر نەخشەی ناوچەکە گۆڕانی بەسەردا دەهات و لەلۆزانیش هەمان شتکرا، لەسیڤەردا گرنگی پێگەی کورد رەچاوکرا، لەلۆزانیش بە بەهەڵخەڵتاندنی سەرکردەیەکی کورد لەلایەن تورکەوە بۆچونی نێودەوڵەتی لەبارەی بەدەوڵەتبونی کورد چەواشەکرا، بۆیە لۆزان بەپشتگوێ خستنی کورد کۆتایی هات، لەوێ خەونی کورد لەباربرا، ئیستا دۆخی ناوچەکە روو لەگۆڕانە، رای رەسمی و ناڕەسمی وڵاتانی زلهێز، باسی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە دەکەن. بۆیە نوچەنێت لەم تەوەرەدا هەوڵی داوەو دەیدات، لەسیاسی و نوسەران و کەسایەتیە دیارەکان پرسیار بکات، ئایا لە ئەگەری گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە، ئەگەری لۆزانێکی تر چاوەڕوانکراوە؟. ئایا کورد هەمان پێگەی جارانی هەیە تا بێ رەچاوکردنی گرنگی و پێگەی ئەم نەتەوە، نەخشەی نوێی ناوچەکە بکێشرێتەوە؟. ئامادەیی کورد لە چ ئاستێکدایە بۆ قۆستنەوەی وەها دەرفەتێکی تر لە قازانجی خۆی؟. هەڵوێستی میللی کورد لەچ ئاستێکدایە؟. یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کورد، تاچەند لە ئاستی گرەنتی سەرکەوتندایە؟. خەونی بەدەوڵەت بونی کورد تاچەند واقیع و تاچەند ناواقیع؟.

لەم تەوەرەدا چەندین نوسەرو کەسێتی دیار، بەشدارن و بەهیواین بتوانین سودێک بە پرسی نەتەوەکەمان بگەیەنین، لەڕێگای ڕاو قەڵەمی ئەو بەڕێزانەی بەشدارن.

داوا لەنوسەرانیش دەکەین بەشداریبکەن بەڕەخنەو راکانیان.

ئامادەکارانی تەوەر.

رزگار رەزا چوچانی

دڵشاد هەرتەلی

د.سەروەر سالار چوچانی

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com